بارسێلۆنا و ئینتەر میلان لەسەر ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ ڕکابەری دەکەن

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان و ئیتالییەکان، یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی لەسەر ڕازیکردنی ئەستیرەی یانەیەکی گەورەی پرێمەر لیگ ڕکابەری یانەی بارسێلۆنا دەکات.

ڕۆژنامەی (میرۆر) ی ئینگلیزی و ماڵپەڕی (کالچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتالی بڵاویان کردوەتەوە کە ئەو دوو یانەیە لە نزیکەوە چاودێری (دانی بلیند)ی یاریزانی مان یۆنایتد دەکەن، کە لە لایەن مۆرینیۆ فەرامۆش کراوە و لە دەرەوەی پلانەکانیەتی بۆ ئەوەی بتوانن لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یاریزانەکە بۆ ڕیڤەکانیان بگوازنەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە یانەی بارسێلۆنا و ئینتەر بە مەبەستی تۆکمە کردنی هێڵی بەرگری بەدوای بەرگریکارێکی گونجاو دەگەڕێن، بە تایبەتی بارسا کە ماسکیرانۆی دەچیتە خولی چینی و ئۆم تیتیش بەهۆی پێکانەوەبۆ ماوەیەک دوور دەکەوێتەوە، ئەوەی مایەی خۆشحاڵی دوو یانەکەش ئەوەیە کە بیلیند کە تەمەنی 27 ساڵ دەبێت، لەم وەرزەدا گرێبەستی تەواو دەبێت، واتە ئەگەری ئەوەشی هەیە بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply