پاریس سان جێرمان لەبەر ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی بەپەلە ئەنجام دەدات

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی یاری کردنی بەرانبەر پاریس سان جێرمان لە قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ ، یانەی فەرنسییەکەی ناچار کردوە کە بەزووترین کات گۆڵپارێزی سوپەر بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

 

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێزی بەرانبەر ڕیال مەدرید هەوڵ دەدات گۆڵپارێزێکی گەورە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەر یەکە لە دیخیا و کۆرتوا و ئۆبلاک دەستنیشا کراون، بەڵام دوای کێشەکانی دۆنارۆما لەگەڵ ئای سی میلان ئەو گۆلپارێزە لاوەی میلان بووەتە ئامانجی سەرەکی پاریس بۆ ئەوەی بتوانێت گۆڵپارێزێکی لێهاتووی دەست بکەوێت. ئاشکرایە کە دۆنارۆما، دوای کێشەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ هاندەرانی یانەکەی نایەوێت چیتر بەردەوام بێت، هەروەها داوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستە تازەکەشی کردوە،

 

پێشتریش یانەی یۆڤێنتۆس بری 40 ملیۆن یۆرۆی بە دۆنارۆما دا بەڵام یانەی میلان ڕازی نەبوو، دەستەبرداری گۆڵپارێزەکەی ببیت کە لە ئیتالیا بە شوێنگرەوەی فەرمی بۆفۆن دیاری کراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر