یاریزانێکی ئەیسی میلان گرێبەستەکەی نوێکردەوە

Davide Calabria

Davide Calabria

یاریگا-
داڤید کالابریا، بەرگریکاری کای یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا گرێبەستەکەی بە فەرمی لەگەڵ یانەکەی تا ساڵی 2022 لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

پێگەی فەرمی رۆسێنەری بڵاویکردەوە کە دوای ئێوارە خوانەکەی یاریزانانی یانەکەی بە بۆنەی کریسمس، بەرپرسانی یانەکەیان بریاریاندا کە نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکاری لاوی یانەکەیان رابگەینن و ئەو یاریزانە کە گرێبەستەکەی لە ساڵی 2019 کۆتایی دەهات، بۆ چوار ساڵی دیکەش گرێبەستەکەی درێژ کردەوە و تا ساڵی 2022 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

کالابریا لە ساڵی 2015ـەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئەیسی میلانەوە کردووە و وەرزی ئەمساڵیش لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە چوار یاری سێریا ئەی کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply