هاندەرانی میلان داوایەکیان لە دۆنارۆما هەیە

Gianluigi Donnarumma

Gianluigi Donnarumma

یاریگا
دوای ئەو کێشانەی کە بۆ جیان لویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی لاوی ئەیسی میلان لەگەڵ راهێنەری نوێ یانەکەی گێنارۆ گاتوزۆ دروست بوو، هاندەران داوا لەو گۆڵپارێزە دەکەن کە مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری کارەکانی لابدات.

هاندەرانی رۆسێنەری دوای روداوەکانی شەوی رابردووی یاری نێوان یانەکەیان و هێلاس ڤێرۆنا کە داوای چوونی دۆنارۆمایان دەکرد، ئەمرۆ لە تۆرە کۆمەلاتیەکان هاشتاگێکیان بڵاوکردۆتەوە و داوا لەو گۆڵپارێزە دەکەن کە بەرێوەبەری کارەکانی لابدات، چونکە هۆکاری کێشەکانی ئەو و هاندەران ئەو کەسەیە.

دۆنارۆمای 18 ساڵ پاش ئەوەی کێشەی لەگەڵ راهێنەری یانەکەی درووست بوو، هاندەرانی لە خۆی بێزار کردووە و ئەوانیش داوای لێدەکەن یانەکەیان جێبێڵێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر