بە وێنە .. کچە یاریزانێکی کورد بووە یەکەم گۆڵکاری ئێران

یاریگا

کچە یاریزانی کوردی خەڵکی کرماشان، لە یاریی فووتساڵدا بە تۆماکردنی 51 گۆڵ، نازناوی خانمی گۆڵی ئێرانی پێ بەخشرا.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، سارا شێربەیگی، کچە یاریزانی کوردی کرماشان، پاش ئەوەی وەک بۆ وەرگرتینی خەڵاتی باشترین ژنی فووتساڵی جیهان پاڵێورا، توانی نازناو و خەڵاتی یەکەم خانمی گۆڵکاری ئێران مسۆگەر بکات.

سارا شێربەیگی، ئەندامی هەڵبژاردەی فووتساڵی ژنانی ئێرانە و بە تۆمارکردنی 51 گۆڵ نازناوی خانمی گۆڵی ئێران بەدەست بهێنێت.

سارا شێربەیگی، لەدایکبووی 1991ی شاری “شائاباد”ی سەر بە کرماشانە و هەتا ئێستا لە 6 یاریی نێودەوڵەتیدا 9 گۆڵی تۆمار کردووە. ئەو هەر لە منداڵییەوە وەک بنەماڵەکەی هۆگری وەرزش بووە و جیا لە فووتسال، لە بوارەکانی دیکەی وەک “کاراتە، ڕاگبی” شارەزایە، بەڵام فووتساڵی لە قۆناغی دواناوەندییەوە دەست پێ کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر