ڕاپۆرتێک لەسەر گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکان لە وادەی گواستنەوەی زستانەدا

یاریگا

وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان نزیک دەبێتەوە و میدیاکانیش دەنگۆی ڕۆیشتن و هاتنی چەندین ئەستێرەی گەورەی تۆپی پێ بڵاو دەکەنەوە، ئەوەی خوارەوەش گرنگترین ئەو گرێبەستانەیە کە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوو لە وادەی گواستنەوەی زستانە ئەنجام بدرێت.

ئۆزیل لە بارسا پەشیمان دەبێتەوە

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە کە مەسعود ئۆزێل، یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ئاڕسناڵ بەهۆی دیاری نەکردنی هەڵوێستی یانەی بارسێلۆنا بەرانبەر بە رۆیشتنی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە تووشی نیگەرانی بووە و پەشیمان بوەتەوە و بڕیاری داوە بۆ شەیتانە سوورەکان یاری بکات.

 

ڕیاڵ مەدرید هێرشبەرێکی بۆ محەمەد سەلاح دەکاتە قوربانی

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (دۆن بالۆن)ی ئیسپانی ، فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید دەیەوێت یاریزان لۆکاس ڤاسکوێز لەگەڵ (محەمەد سەلاح )ی ئەستێرەی میسری لیڤەرپول بگۆڕێتەوە و جیاوازی پارەکەشی بدات.

ئاڕسناڵ ئەستێرەیەکی سڤیلیا ڕازی دەکات

ماڵپەڕی goal ئاماژەی کردوە کە یانەی ئاڕسناڵ لەگەڵ یانەی سڤیلیای ئیسپانی گەیشتوەتە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی (ستیفن نزۆنزی) بە بری 35 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

جیڕۆ لەبەر مۆندیال بەدوای یانەیەکی دیکە دەگەڕێت
یاریگا
جیڕۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانیە ئاڕسناڵ بەهۆی یاری نەکردنی بە شێوەیەکی سەرەکی لە یانەکەی بۆ وادەی گواستنەوەی زستانە بە دوای یانەیەکی دیکە دەگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەر لە مۆندیال بە شێوەیەکی سەرەکی یاری بکات، تا پێگەی خۆی لەگەڵ تیپی کەڵەشێرەکان لە مۆندیال لە دەست نەدات.

بەیل لەسەر ڕۆیشتن لەگەڵ کارگێڕی ریال مەدرید رێک دەکەوێت

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان کردوە، کە گاریس بەیل لەگەڵ کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتوە بۆ ئەوەی لە وادەی گواستنەوەی هاوینی داهاتوو بۆ یانەیەکی دیکە بڕوات، بەپێی هەواڵەکانیش هەردوو یانەی مانچێستەر یۆنایتد و یانەی تۆتنهام بایەخ بەو یاریزانە دەدەن و ڕکابەری لەسەر ڕازی کردنی دەکەن.

کۆنتی گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەی هەڵکرد

ڕۆژنامەی (صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی چێلسی لەندەنی گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتنی (باتشوای) هەڵکردوە، بۆ ئەوەی بلووز جێ بهێڵێت، کۆنتی لەم بارەیەوە دەڵێت” ڕێگر نیم لە ڕۆیشتنی باتشوای دەتوانێت لەو زستانەدا بڕوات”.

مۆرینیۆ راهێنەری شەیتانە سوورەکان ئاسنسیۆی دەوێت

ڕۆژنامەی (دۆن بالۆن)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە ، کە جۆزێ مۆرینیۆ زۆر بە تواکانی مارکۆ ئاسنسیۆ، ئەستیرەی لازی ریال مەدرید سەرسامە و هەوڵ دەدات بۆ هاوینی داهاتوو یاریزانە بۆ ریزەکانی مان یۆنایتد بگوازێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply