بە وێنە .. دروشمەکانی هاندەرانی میلان دۆناڕۆمای گریاند

یاریگا

دوێنێ لە یاری نێوان ئای سی میلان و هیلاس ڤیرۆنا لە میانی جامی ئیتالیا هاندەرانی میلان بە بەرزکردنەوەی چەند دروشمێک دژ بە دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەکەیان ، یاریزانەکەیان تووشی شۆک و گریان کرد.

لەم یارییەدا هاندەرانی میلان لە لافیتەیەکی گەورەدا نووسینێکیان دژ بە دۆرنارۆما بەرزکردەوە کە تێیدا نووسرابوو” دۆنا رۆما بڕۆ .. ئێمە سەبرمان لەگەڵ تۆ تەواو بوو”. ئەو هەڵوێستەی هاندەرانی میلانیش دوای قسەکانی (مینی ڕایۆلا)ی بریکاری گۆڵپارێزەکە هاتوە، کە ڕایگەیاند کە دۆنارۆما بەهۆی فشاری هاندەران گرێبەستی تازە کردوەتەوە، لە ترسی ئەوان نەبوایە دەڕۆیشت، ئەو قسانەی ڕایۆلاش هەرایەکی گەورەی لە نێو هاندەرانی میلان ناوەتەوە، کاریگەری بەسەر گۆڵپارێزە لاوەکە هەبوە، وەک لە وێنەکانیش دەردەکەوێت لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان دەگریت، لەوێش بۆنۆچی دلنەوایی دەکات و هەوڵ دەدات هێوری بکاتەوە.

ئاشکرایە کە یاری میلان و هیلاس ڤیرۆنا بە سەرکەوتنی میلان بە ئەنجامی 3-0 کۆتایی هات بەمەش یانەی میلان بۆ قۆناغی داهاتووی جامی ئیتالیا سەرکەوتنی زامن کرد.

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر