شەوی تۆمارکردنی ڕیکۆردە مێژووییەکان بوو بۆ مان ستی

یاریگا- دوای بردنەوە گەورەکەی ئەمشەویان بەرامبەر سوانزی ستی یانەی مان ستی توانی چەندین ڕیکۆردی مێژوویی تۆماربکات .

لە گرنگترین ڕیکۆردەکان بوون بەیەکەم یانەی ئینگلزییە بەدرێژایی مێژووی پریمەرلیگ بتوانن 15 بردنەوەی یەک لەدوای یەک تۆماربکەن.

هەروەها باشترین دەستپێکی وەرزێکی پریمەرلیگیان تۆمارکرد بە 16 بردنەوە و یەک یەکسان بوون لە17 هەفتەی سەرەتادا وەکو باشترین ڕیکۆردی مێژوویی پریمەرلیگ .

هەروەها گواردیۆلا بوو بەیەکەم ڕاهێنەر لە مێژوودا بتوانێت +15 سەرکەوتنی لەسەریەک لەگەڵ 3 یانەی جیاواز تۆماربکات کاتێک پێشتریش توانیبووی 19 بردنەوەی لەسەریەک لەگەڵ بایرن و 16 بردنەوەی لەسەریەک لەگەڵ بارسا تۆماربکات .

کورتەکەی یاریەکەی ئەمشەوی مان ستی و سوانزی ستی :

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply