ئاماژەیەکی تازە لەسەر ڕۆیشتنی گریزمان بۆ بارسێلۆنا دەردەکەوێت

یاریگا

لە تازەترین هەواڵ سەبارەت بە داهاتووی (ئەنتوان گریزمان)ی ئەتسێرەی فەرەنسی یانەی ئالتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی هاتووە، کە هێرشبەرە فەرنسییەکە لە هەموو کاتێک زیاتر لە یانەی بارسێلۆنا نزیک بوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕادیۆی کاتەلۆنیا، کە لە چەند سەرچاوەیەکی نێو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید وەرگیراوە ئاماژەکراوە کە گریزمان نایەوێت بۆ خولی پرێمەرلیگ بڕوات و خوازیارە هەر لە لیگا ئیسپانیا لەگەڵ یانەیەکی دیکە بەردەوام بێت، بەمەش یاریزانەکە بە شیوەیەکی ناڕاستەوخۆ گڵۆپی سەوز بۆ بارسێلۆنا هەڵدەکات.

هەر سەبارەت بەو بابەتە ڕۆژنامەی (ئیندبەندنتی)بڵاویکردوەتەوە کە لە سەرچاوەی نزیک لە نێو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید پێی گەیشتوە کە یاریزانەکە بارسێلۆنای وەک یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژاردوە، بۆ ئەم مەبەستەش بارسا دەیەوێت بری پارەی گرێبەستەکە کەمبکاتەوە، بەڵام ئەوە کێشە دروست ناکات و لە کۆتاییدا هەردوو یانەکە لەسەر وردەکارییەکانی گریبەستەکە ڕێک دەکەون، بەمەش گورزێکی کوشندە بە خوساتەکانی مانچستەر یۆنایتد دەکەوێت کە پێشتر لەگەڵ ئەو یاریزانە ڕێککەوتبوو بۆ ئەوەی لە وادەی گواستنەوەی زستانە ڕوو لە شەیتانە سوورەکان بکات.

گریزمان تەمەنی 26 ساڵە ، هێرشبەری سەرەکی ئالتەتیکۆ مەدرید و هەڵبژاردەی فەرنسایە، پێشتریش لە یانیە ریال سۆسیداد یاری کردوە و چەند وەرزێکیشە ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر