ئەمڕۆ لە مۆندیالی یانەکان ڕۆنالدۆ چاوەڕێی شکاندی ڕیکۆردێکی تازە دەکات

یاریگا

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئەستێرەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی پورتوگال لە شکاندنی ڕیکۆردەکان بێزاربوونی نییە، ئەمرۆ دۆن لە یاری بەرانبەر جەزیرەی ئیماراتی بە تۆمار کردنی گۆڵێک ریکۆردێکی دیکە تۆمار دەکات.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، کە رۆنالدۆ لە مۆندیالی یانەکان تا ئێستا پێنج گۆڵی تۆمار کردوە، ئەوەش هەمان ژمارەی گۆڵەکانی مێسی و لویس سوارێزی گۆڵکارانی بارسێلۆنایە هەروەها یاریزان دیلگادۆیە کە هەموویان 5 گۆڵیان تۆمار کردوە، بەپێی ڕۆژنامەکە ئەمڕۆ ڕۆنالدۆ بە تۆمار کردنی یەک گۆڵ ڕیکۆردەکە دەشکێنێت و ڕیکۆردێکی دیکە بۆ لیستی ڕیکۆردەکانی زیاد دەکات.

لە هەمان کاتدا جگە لە رۆناڵدۆ یاریزان (ماڕکۆ ئاسنسیۆ)ی ئەستێرەی لاوی یانەکەش بە تۆمار کردنی یەک گۆڵ لە هەر یارییەکی ئەو پاڵەوانێتییەدا ڕیکۆردێکی نایاب بۆ خۆی تۆمار دەکات، ئەویش دەبێتە ئەو یاریزانەی توانیویەتی بە یەک وەرز لە پاڵەوانێتییەکانی لیگا و جامی شا و چامپیۆنزلیگ و سوپەری ئیسپانی و سوپەری ئەوروپی و مۆندیالی یانەکان گۆڵ تۆمار بکات.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید سەعات 8 ی ئەمشەو لە ئیماڕات لە یاری قۆناغی پێش کۆتای مۆندیالی یانەکان بەرانبەر یانەی جەزیەری ئیمارات یاری دەکات، براوەی یارییەکەش لە کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بەرانبەر گریمیۆی بەڕازیلی یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply