دانیلۆ بۆ گەڕانەوە بۆ یانە کۆنەکەی داواکارییەک پێشکەش بە گواردیۆلا دەکات

یاریگا

یاریزانی بەڕازیلی (دانلیۆ) بەهۆی دانیشتنی بەردەوامی لەسەر کورسی یەدەگ، داواکارییەکی سەیری پێشکەش بە گواردیۆلای ڕاهێنەر و بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کردوە.

ڕۆژنامەی (زە صەن)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە دانیلۆ بەهۆی بێزار بوونی لە دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ و بەهۆی بەشداری کردنی لە تەنها 3 یاریدا لەگەڵ یانەکەی، داوای کردوە لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بۆ یانەکەی پێشووتری خۆی بگەڕێتەوە کە یانەی پۆرتۆی پورتوگالییە، یاریزانەکە ئاشکرای کردوە کە ئارەزووی یاری کردنە بۆیە بەلایەوە باشە ئەگەر بەشێوەی خواستنیش بێت بۆ یانە پورتوگالییەکە بگەڕێتەوە.

هەر سەبارەت بە دانلیۆ سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یانەکەی گوتی کە دانیلۆ تا ئێستا نەیتوانیوە بە شیوەیەکی گونجاو لەگەڵ شێوازی یاری کردنی تیپەکە خۆی بگونجێنێت و متمانەی گواردیۆلا بەدەست بهێنێت، هەروەها گوتیشی ئێمە لە دانیلۆ تێ دەگەین، مۆندیال نزیک بوەتەوە و ئەویش لە پێگەی خۆی دەترسێت لەبەر ئەوەی ئەگەری دەبێت بۆ مۆندیال بانگهێشت نەکرێت.

ئاشکرایە کە دانلیۆ ساڵی 2015 لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کردوە و دواتریش سەرەتای ئەم وەرزە بە هیوای یاریکردنی زیاتر بە فەرمی ڕووی لە مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر