به‌رگریكارێكی یوڤێنتوس مانچێسته‌ر یونایتد ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

یاریگا – راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه‌ گورزێكی كوشنده‌ به‌ر یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كه‌وت، له‌مه‌ڕ هه‌وڵدانی بۆ مۆركردنی بۆند له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی یوڤێنتوس، له‌ مێركاتۆی زستانه‌دا.

پێشتر راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان شه‌یتانه‌ سوره‌كانی به‌ستبووه‌، به‌ ئه‌گه‌ری مۆركردنی بۆند له‌گه‌ڵ به‌رگریكاری تاكی چه‌پی یوڤێنتوس، ئه‌لێكس ساندرۆی به‌رازیلی، كه‌ جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی به‌ باشترین جێگره‌وه‌ی داده‌نێت، له‌ كاتی رۆیشتنی لۆك شاو له‌ مانگی داهاتوودا.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌پێی رۆژنامه‌ی (سه‌ن)، یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات، په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی چێڵسی بكات نه‌ك مان یونایتد، كه‌ شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن هاوینی رابردوو هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان ده‌دا، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی نرخی یاریزانه‌كه‌ كه‌ 80 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی بوو، له‌ بۆنده‌كه‌ پاشه‌كشه‌یان كرد.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ یانه‌ی یوڤێنتوس ئاماده‌ن نرخی یاریزانه‌كه‌ له‌ مێركاتۆی زستانه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا چێڵسی هه‌وڵده‌دات ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بقۆزێته‌وه‌ و بیگوازێته‌وه‌ ڕیزی یانه‌كه‌ی.

جێێ ئاماژه‌یه‌، ئه‌لێكس ساندرۆی به‌رازیلی، هاوینی 2015 به‌ بڕی (26) ملیۆن یۆرۆ، له‌ یانه‌ی پۆرتۆوه‌ په‌یوه‌نده‌ی به‌ یانه‌ی یوڤێنتوسه‌وه‌ كرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply