دۆناڕۆما واز لە ئەی سی میلان دەهێنێت

یاریگا

بەگویرەی ڕاپۆرتەکانی میدیا وەرزشییەکانی ئیتالیا دۆرنارۆمای گۆڵپارێزی لاوی ئەی سی میلانی ئیتالی بڕیاری داوە واز لە یانەکە بهێنێت و گرێبەستە تازەکەشی هەڵوەشێنێتەوە.

ڕۆژنامەی (کۆرێری دیلا سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە، کە مینۆ ڕایۆرلای بریکاری کارەکانی گۆڵپارێزەکە دوای کێشەی لەگەل جینارۆ گاتۆزۆی ڕاهێنەری تازەی یانەکە بڕیاری داوە گرێبەستە تازەکەی هەڵوەشێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوو بۆ یانەیەکی دیکە یاری بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە دۆناڕۆما فشارێکی دەروونی زۆری لەسەرە و نایەوێت بەردەوام بێت، بۆیە ئەو بارودۆخەشی بۆ بەڕێوبەرانی یانەکە شیکردوەتەوە.

ئاشکرایە کە دۆناڕۆما، وەک لە رۆژنامەی AS ی مەدریدی ئاماژەی پێکرداوە، لە یاری میلان بەرانبەر پۆلۆنیا ڕووبەڕووی هەڕەشەی گاتۆزۆ بوەتەوە کاتێک گاتۆزۆ پێی دەڵێت “چیت پێ دەڵێم ئەوە دەکەیت، بە پێچەوانەوە ئەو هەفتەیە لە ناوت دەبم”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر