ڕیاڵ مەدرید یەکەمین گرێبەستی ئەو زستانەی یەکلایی کردەوە

یاریگا

بەر لە دەتسپێکی وادەی گواستنەوەی زستانیە یاریزانان یانەی ڕیال مەدرید یەکەمین گرێبەستی خۆی یەکلایی کردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی ئاشکرای کردوە کە یانەی شاهانە هەموو شتێکی لەگەڵ (کیپا ئاریزابالگا)ی گۆڵپارێوی بلباو تەواو کردوە و گۆڵپارێزە لاوەکە هەفتەی یەکەمی ساڵی تازە بە فەرمی پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید دەکات، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە کیپا تا ئەو ساتەش هەموو هەوڵەکانی بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلباو ڕەت کردوەتەوە و رایگەیاندوە کە یانەکە جێدەهێڵێت، بۆیە ڕیاڵ مەدرید بە نیازە 20 ملیۆن یۆرۆی بەهای شکاندنی گرێبەستی یاریزانەکە بدات، یان بە شێوەیەکی فەرمی بە ڕێکەوتن لەگەل بلباو 25 ملیۆن یۆرۆ بدات و یاریزانەکە بە فەرمی بکڕێت.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید ماوەیەکە هەوڵی هێنانی گۆڵپارێزێکی دیکەی داوە، بەڵام هەوڵەکانی بە بنبەست گەیشتوون، لەم وەرزەشدا بەهۆی پێکانی ناڤاس لە ماوەی ڕابردوودا کاسیای گۆڵپارێزی یەدەگ نەیتوانی ئەو بۆشاییە بە باشی پڕ بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر