ریال مەدرید گواستنەوەی گۆڵپارێزکی یەکلایی کردۆتەوە

Kepa Arrizabalaga

Kepa Arrizabalaga

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە مەبەستی گواستنەوەی کیپا ئاریزابالاگای گۆڵپارێزی یانەی ئاتلەتیکۆ بلباو کۆتاییان بە هەموو شتێک هێناوە و لەگەڵ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کە بەرپرسانی شاهانە لە پێناو گواستنەوەی گۆڵپارێزی ئاتلەتیک بلباو، کۆتاییان بە هەموو شتێک هێناوە و ئەم گۆڵپارێزە لەسەرەتای کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مێرنگی دەکات.

پاڵەوانی وەرزی رابردووی لا لیگا دەیانەوێت زستانی ئەمساڵ چەند یاریزانێک بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، یەکێک لەو یاریزانانەش کیپای گۆڵپارێزی ئاتلەتیک بلباوی ئیسپانیایە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply