بایەر لیڤەرکۆزن داوایەکی بایرن میونشن رەتدەکاتەوە

Bernd Leno

Bernd Leno

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا رەتیانکردۆتەوە کە دەستبەرداری بێرنارد لێنۆی گۆڵپارێزی یانەکەیان ببن بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە ریزەکانی بایرن میونشن.

رۆژنامەی وەرزشی بیلدی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە کە باڤارییەکان لە پێناو گواستنەوەی گۆڵپارێزی لیڤەرکۆزن، ئۆفەرێکیان پێشکەشی بەرپرسانی ئەو یانەیە کردووە، بەڵام ئەم داوایە رەتکراوەتەوە و بەرپرسانی لیڤەرکۆزن ئامادەنین دەستبەرداری گۆڵپارێزی یانەکەیان ببن.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە ئۆفەرە سەرەتاییەکەی بایرن میونشن بریتیە لە گۆڵپارێزی دووەمی یانەکەیان لەگەڵ بڕێکی پارە لە بەرامبەر گواستنەوەی گۆڵپارێزی 25 ساڵی لیڤەرکۆزن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر