بڕوسیا دۆرتمۆند ڕاهێنەرێکی تازە دیاری دەکات

یاریگا

بەگوێرەی هەواڵەکانی میدا وەرزشییەکانی ئەڵمانیا، یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی تازە ئەنجام داوە بۆ ئەوەی وەک شوێنگرەوەی (پیتەر بۆس)ی ڕاهێنەری لادراوی یانەکە دەستنیشان بکرێت.

ماڵپەڕی سپۆرت 1 ی ئەڵمانی ئاماژەی کردوە کە دەستەی کارگێڕی یانەی دۆڕتمۆند دوای لادانی پیتەر بۆس پەیوەندییان لەگەڵ (یولیان نایگلسمان)ی ڕاهینەری لاوی یانەی هۆفنهایم کردوە، بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی دۆڕتمۆند وەربگرێت، ماڵپەڕەکە ئاماژەی کردوە کە دۆڕتمۆند دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو نایگلسمان وەک ڕاهێنەر لە یانەکە دەست بەکار بێت، ئەوەش وێرای ئەوەی ڕاهێنەرەکە گرێبەستی لەگەڵ هۆفنهایم تا ساڵی 2021 بەردەوامی هەیە.

ئاشکرایە کە کارگێڕی یانەی دۆڕتمۆند دوێنێ بە شێوەیەکی فەرمی پیتەر بۆسی ڕاهێنەری یانەکەی بەهۆی خراپی ئەنجامەکان لە بۆندزلیگا و چامپیۆنزلیگ دوای دۆراندنکەی بەرانبەر ڤیردەر بریمن لە پۆستەکەی لادا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر