ڕونکردنەوەی ناوبژیوانی لەسەر گۆڵەکەی میسی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

یاریگا – لە یاریەکەی ئەمشەوی ڤیاڕیاڵ و بارسێلۆنادا لیۆنێل میسی گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد ، ئەو گۆڵەی کە قسەی زۆری لەسەرکرا .

لەگەڵ ئەوەی میسی تۆپەکە کەوتە قاچی و بەرەو گۆڵی ڤیاڕیاڵ دەڕۆشت تۆپێكی دیکە لای کۆرنەرەوە هاتەنێو یاریگا واتە لەیەک کاتدا دوو تۆپ لە یاریگابوو وە ناوبژیوانیش یاریەکەی ڕانەگرت ، لەم بارەیەوە شیکەرەوەی ناوبژیوانی مارکا بەم شێوە دەربارەی ئەو گۆڵە ڕوونکردنەوەیدا :

هیچ کێشەیەک نیە ئەگەر ناوبژیوان تۆپی دووەم لە یاریگادا ببینێت و یاری ڕانەگرێت ، لەبەرئەوەی تۆپی دووەم دوورە لەو ناوچەیەی کە کاریگەری هەبێت لەسەر یاریزانەکان وەکو لەم دیمەنەدا دەبینرێت کە تۆپی دووەم زۆر دوورە لە میسی و هەروەها گۆڵپارێزی ڤیاڕیاڵ لەبەرئەوە گۆڵەکەی میسی 100% دروست بوو .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply