لە شەوی سەرکەوتن بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لیۆنێل میسی ڕیکۆردی تۆمارکرد

یاریگا – لە میانەی یاریەکانی هەفتەی 15 هەمی لالیگادا یانەی بارسێلۆنا بە دوو گۆڵی سوارێز و میسی توانی لە ڤیاڕیاڵ بباتەوە و زیاتر جێگای خۆی لە پێشەنگیدا قایم بکات .

بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم میسی توانی کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنادا بگەیەنێتە 525 گۆڵ بەمەش یەکسان بوویەوە لەگەڵ ڕیکۆردە مێژووییەکەی گێرد مۆلەر وەکو خاوەنی زۆرترین گۆڵ بۆ یەک یانە . میسی بەیەک گۆڵی دیکە دەتوانێت ئەو ڕیکۆردە بکات بە ناوی خۆیەوە .

هەروەها ئەم بردنەوەیە بوو بە بردنەوەی ژمارە 300 ی لیۆنێل میسی لەلالیگا لەکۆی 397 یاری ، بەمەش بوو بەیەکەم یاریزان لەمێژووی خولەکە بەکەمتر لە 400 یاری بگات بە 300 بردنەوە .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر