یاریزانێلی فڕەنسی بریاریداوە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری بکات

یاریگا

Lucas Hernández

Lucas Hernández


لوکاس هێرناندێز، بەرگریکاری فڕەنسی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بریاریداوە کە لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ” Marca “’ـی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە کە بەرگریکارە لاوەکەی رۆخێ بلانکۆس دوای ئەوەی بەرپرسانی تۆپی پێ ئیسپانیا داوایان لێکرد کە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان یاری بکات، ئەویش رەزامەندی لەسەر ئەم داوایە نیشانداوە و دەیەوێت لە مۆندیالی داهاتوو بۆ لارۆخا یاری بکات.

لوکاس کە براکەی واتە تیۆ هێرناندێز لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید یاری دەکات، پێشتر ئەوەیش بریاریداوە کە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئسیپانیا یاری بکات و ئەم دوو برایەوە فڕەنسیە تا ئێستا هیچ یارییەکیان بە درێسی هەڵبژاردەی یەکەمی فڕەنسا نەکردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply