دێربی مانچێسـتەر .. لە دەرەوەی یاریگا ٭مۆرینهۆ ـ گـواردیۆلا٭ لەنێو یاریگا ٭مـاتیچ ـ دیبرۆین٭

نووسینی: به‌رهه‌م جه‌لال (شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ)

لەم گەڕەدا یاریگای ئۆڵترافۆڵد دەبێتە جێگای کۆبوونەوەی دوو جەمسەرەکەی شاری مانچستەر ، تێگڕا ئاماژ و پێوەرەکان گوزارشـت بۆ ئەوە دەکەن ئەم دوو تیمە یەکێکیان پاڵەوانی ئەم وەرزەن .

دێربی لەهەر دۆخێکدا بێت تام و بۆی تایبەتی هەیە جا بێت دوو باشـترین ڕاهێنەری ئێستای سـەردەم گـڕی ئەم ئاگـرە خۆش بکە خۆشکردنێک لەپێناوی سـەروەری ، لەپێناو مێژوو ، لەپێناو بوون بەپاڵەوان

مۆ ؛ ئەزمووی تەواوی هەیە بەمجۆرە کەشەی پریمەرلیگ بۆیە دوو هەنگاو دوورتر نەبینێت هەنگاو نانێت لەم وەرزەشـدا دوای چەند گرێبەسـتێک تا ڕادەیەکی گونجاو توانیویەتی هەژموونی خۆی چ لە یانە چ لە خولدا زیاتر و زیاتر بکات

جۆزێپ ؛ وەرزی دووهەمێتی لەخوولدا تا ڕادەیەکی زور سـیمای بوون بەپاڵەوانی وەرگرتوە ، زلهێزەکانی کوتاوە بە زەویدا لە وەرزی نوێدا هەروەها نزیکە لەوەی فەلسەفەکەی بچەسپێنێت لەو مێژووە دوور و درێژەی پریمەرلیگ ….

سیناریۆی پێشبینی کراو چـۆنە ؟

مۆرینهۆ زیاتر مەیلی بەرگریکارانەی هەیە بەڵام لەم یاریەدا کەشـەکە وا دەخوازێت چەند گرنگی بەرگری بدات ئەوەندە زیاتر گرنگی بەهێرش بدات چونکە یاریگا هی خۆیەتی وە بەرامبەربوون نا ڕاسـتەوخۆ شکسته ئەوەی دۆخەکەش یەکجار ئاڵۆز دەکات ئەوەیە تیمی دژی تەواو ئارەزوو دەکەن بەکراوەی یاریان بەرامبەر بکرێت ، کەوایە دژە هێرش وە لێدانە جێگیرەکان جوانترین بژاردەن بۆ لێدانی سیتی

گواردیۆلا ئەمیش لەلایەن خۆیەوە بەرگری لەفەرهەنگیدا نییە ئەمەش هەموو ئەگەرێک بەکراوەی ئەهێڵێتەوە بۆیە پێویستە تەنها گرنگی بدات بەپوچەڵکردنەوەی دژە هێرش وە خۆپاراستن لە فاوڵ بەتایبەت فاوڵی نزیک لەگۆڵ

بەکورتی و بەکوردی براوەیان ئەو کەسە دەبێت بتوانێت دژەکەی بخاتە داوی خۆی

پێکهاتەی هەر دوولا تا ڕادەیەکی زۆر لێکەوە نزیکن بەڵام دوو ژمارە هەیە لە هاوکێشەی دێربی تەواو ئاشـکران ئەوانیش [ ماتیچ لە مانیۆ ـ دیبرۆین لەسیتی ] هەر دووکیان ئەقڵی کرداری ڕاهێنەرن چوونکە ماتیچ جوان بەرگری بکات مانیۆ دوور دەبێت لەگۆڵ خواردن ، دیبرۆین گرنگترین سەرچاوەیەی سیتیه بۆ گەشـتنە گۆڵ … بۆیە ئەم دوو ڕەگەزەش لایەکی تری هاوکێشەکەن

سێ ئەگەرەکە ؛

گەر مانیۆ سەرکەوت ئەوا هەژموونی سیتی بچوک دەکاتەوە تێگڕای چاوەکان چاو لەو دەکەن وەک پاڵەوان، گەر سیتی سەرکەوت ناڕاسـتەخۆ پیرۆزبایی بوون بەپاڵەوانی لێ بکەن، بەرامبەربوونیش ناڕاسـتەوخۆ بۆ سیتی ناسنامەی پاڵەوان ڕاسـتەوخۆ نادات بەکەسـیان.

هەموومان لە ئۆڵترافۆڵدین ……

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر