شەڕی مانوێل نۆیەر و شتیگن لەسەر یاریکردن وەک گۆڵپارێزی سەرەکی ئەڵمانیا دەستیپێکرد

یاریگا

وێرای ئەوەی تا ئێستا لەپ ێکانی چاک نەبوەتەوە و مەشقەکانی بە تەواوی دەست پێ نەکردوەتەوە ، بەڵام (مانوێل نۆیەر)ی گۆڵپارێزی بایەڕن میونشین و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رایگەیاند کە متمانەی بەخۆی هەیە، وەک گۆڵپارێزی سەرەکی لە مۆندیال یاری بکات.

نۆیەر بە رۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانیای گوتوە” من دڵنیام بەر لە مۆندیال من بەهێزەوە دەگەڕێمەوە، بەڕاستی پێکانێکی دیکە لە ئێسقان بۆ من شتێکی ناخۆش و نەخوازراو بوو، ئاگادارم کە گۆڵپارێزی دیکە هەن ئاستێکی نایابیان پێشکەش کردوە بەڵام من سەرەڕای ئەوەی جارێکی دیکە لەسەرەتاوە دەست پێدەکەمەوە، بەڵام دڵنیام لە ڕووسیا هەر من گۆڵپارێزی سەرەکی ئەڵمانیا دەبم”.

سەبارەت بە بارودۆخی خۆی نۆیەر کە تەمەنی 31 ساڵە دەڵێت” من ئێستا باشم چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی تاقمی پزیشکان دەکەم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە مەشقەکان ئەنجام بدەمەوە، من کاتی خۆم وەردەگرم، تا 100% ئامادە نەبم بۆ یاری کردن ناگەڕێمەوە.

ئاشکرایە کە ماوەی ڕابردوو، شتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا شوێنی نۆیەری پڕکردوەتەوە و بەپێی قسەی هەندێک لە رۆژنامەکانیش شتیگن لەوانەیە گۆڵپارێزی سەرەکی مانشافت بێت لە مۆندیالی ڕوسیا کە لە ماوەی داهاتوودا هاوینی 2018 ئەنجام دەدرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply