فەرمی: پیتەر بوس لە پۆستی راهێنەرایەتی بورووسیا دۆرتمۆند دوور خرایەوە

 Peter Bosz

Peter Bosz

یاریگا
دوای ئەنجامە لاوازەکان و دۆڕانی بەرامبەر ڤێردەربرێمەن، بەرپرسانی بورووسیا دۆرتمۆند بریاریاندا کە پیتەر بۆسی راهێنەری یانەکەیان دوور بخەنەوە.

پێگەی فەرمی زەردەواڵەکان کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە کە بە ئامادەبونی بەرپرسانی یانەکەیان هەواڵی دوورخستنەوەی راهێنەری هۆلەندی یانەکەیان بڵاوکرایەوە و لە شوێنی ئەوەیش شتۆگەری راهێنەری دوور خراوی ئێف سی کۆلن بە شێویەکی کاتی تا کۆتایی ئەم وەرزە دەست نیشانکرا.

پیتەر بوس 163 رۆژ پێش ئێستا ئەرکی راهێنەرایەتی بورووسیا دۆرتمۆند گرتە دەست و دوای ئەوەی لە هەشت یاری رابردوو نەیتوانی بردنەوە بۆ یانەکەی بەدەست بینێت دوور خرایەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر