ڕاهێنەری بڕوسیا دۆڕتمۆند لە پۆستەکەی لادەدرێت

 

یاریگا


دوای ئەوەی یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆند تووشی شکستێکی دیکە هات ئەم جارە لە بۆندزلیگا،
بەرانبەر ڤێردەر بریمن کارگێڕی یانە ئەڵمانییەکە بڕیاری لادانی بیتەر بۆسی دەرکردوە و بڕیارە ئەمڕۆ بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.

ڕۆژنامەی (سپۆرت بیلد)ی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاری دەرکردنی (بیتەر بۆس)ی ڕاهێنەری دۆڕتمۆند دەردەچێت، ئەوەش دوای کۆبوونەوەیەکی کارگێڕی یانەکە دێت، کە دوای یارییەکەی بریمن ئەنجانمدراوە کە 2-1 بۆ یانەی میوان کۆتاییهات و تییدا ئەندامانی کارگێڕی یانەی دۆڕتمۆند هەموویان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بۆس لابدەن و ڕاهێنەرێکی دیکە بۆ یانەکە دەستنیشان بکەن،

ئاشکرایە کە بیتەر بۆس، لەگەڵ دۆڕتمۆند لە دوایین 8 یاریدا نەیتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک تۆمار بکات، لە چامپیۆنزلیگ مالئاوایی کردو لە بۆندزلیگاش لە پلەی یەکەم بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی بۆ پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی دابەزی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply