پاڵەوانێکی کورد پلەی یەکەمی لەسەر هەموو جیهان دەستەبەرکرد

یاریگا

سیامەند ڕەحمان، وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لە پێشبڕکێیە جیهانییەکانی هەڵگرتنی قورسایی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بۆ جارێکی دیکە مەدالیای زێڕی بەدەست هێناو و بووە پاڵەوانی جیهان.

 

ئەو وەزشوانە تەمەن 29 ساڵەیە شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو لەسەر یەک بە هەڵگرتنی سێ قورسایی بە 265، 275، 285 کیلۆ گرام، بۆ جارێکی دیکە نازناوی پاڵوانی جیهانی بەدەست هێنا.

 

ساڵی ڕابردوو، سیامەند ڕەحمان لە یارییەکانی ڕیو 2017 لە یاری و حەرەکەتێکی سەرسامهێنەردا بە بەرزکردنەوەی قورسایی 310 کیلۆیی ڕیکۆردی جیهانی شکاند و بوو بە پاڵەوان.

 

سیامەند ڕەحمان، لەدایکبووی ساڵی 1987ی شاری شنۆ و وەزشوانی خاوەن پیداویستیی تایبەتە و هەتا ئێستا سێ جار لە ساڵانی 2012، 2016 و 2017 بووەتە پاڵەوانی جیهان و لە ئاستی ئێرانیشدا لە وەرزشی بەرزکردنەوەی قورساییدا چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر