نوسین و ئامدەکردنی : بینەر کوردی – تایبهت به یاریگا
1- ( مازاروپی ) گۆڵپارێزی بەرازیلی و یانەی ڤاسکۆ دی گاما لەسالی ١٩٧٧/١٩٧٨ لە خولی بەرازیلی توانی ١٨١٦ خولەک تۆری گۆڵەکەی بەخاوینی رابگریت ئەمەش ریکۆردی زۆرترین ماوەی گۆڵ لێ نەکردنە لە میژووی خولی بەرازیلی و تۆپی پێ بەگشتی.
2- ( دانی فیریلیندن ) گۆلپارێزی بەلجیکی ویانەی کلوب بروج لەساڵی ١٩٩٠ لەخولی بەلجیکی توانی ١٣٩٠ خولەک تۆری گۆلەکەی بەخاوێنی رابگرێت ئەمەش ریکۆردی زۆرترین ماوەی گۆڵ لێ نەکردنە لەمێژووی خولی بەلجیکی.
3- ( ڤان دێر سار ) گۆڵپاریزی هۆڵەندی و یانەی مانجیستەر یونایتد لە ساڵی ٢٠٠٩ لەخولی ئینگلیزی توانی ١٣١٣ خولەک تۆری گۆڵەکەی بەخاوێنی رابگرێت ئەمەش ریکۆردی زۆرترین ماوەی گۆڵ لێ نەکردنە لەمێژووی خولی ئینگلیزی.
4- ( ئەبیل ریسینۆ ) گۆلپارێزی ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید لەساڵی ١٩٩٠/١٩٩١ لەخولی ئیسپانی توانی ١٢٧٥ خولەک تۆری گۆلەکەی بەخاوێنی رابگرێت ئەمەش ریکۆردی زۆرترین ماوەی گۆڵ لێ نەکردنە لەمێژووی خولی ئیسپانی .
5- ( گایتان هوارد ) گۆڵپاریزی فەڕەنسی و یانەی بوردوی فەرەنسی لەساڵی ١٩٩٢/١٩٩٣ لەخولی فەرەنسی توانی ١٢٦٦ خولەک تۆری گۆڵەکەی بەخاوێنی ڕابگرێت ئەمەش ریکۆردی زۆرترین ماوەی گۆڵ لێ نەکردنە لەمێژووی خولی فەرەنسی.
6- ( فریزر فروستەر ) گۆڵپارێزی ئینگلیزی و یانەی سەڵتیک لەساڵی ٢٠١٣/٢٠١٤ لەخولی سکۆتلەندی توانی ١٢٥٦ خولەک تۆری گۆڵەکەی بەخاوێنی رابگرێت ئەمەش ریکۆردی زۆرترین ماوەی گۆڵ لێ نەکردنە لەمێژووی خولی سکۆتلەندی.
7- ( زیتی ) گۆڵپارێزی بەرازیلی و یانەی پالمیراس لەساڵی ١٩٨٧ لەخولی بەرازیلی توانی ١٢٤٢ خولەک تۆری گۆڵەکەی بەخاوینی رابگریت.
8- ( ماریۆس براکسیتیلوس ) گۆڵپارێزی قوبرسی و یانەی ئومونیا لەساڵی ١٩٨٢ لەخولی قوبرسی توانی ١٢٢١ خولەک تۆری گۆڵەکەی بەخاوینی رابگریت ئەمەش ریکۆردی زۆرترین ماوەی گۆڵ لێ نەکردنە لەخولی قوبرسی .
9- ڤیتۆر بایا ) گۆڵپارێزی پورتوگالی و یانەی پۆرتۆ لەساڵی ١٩٩١ لەخولی پورتوگالی توانی ١١٩١ خولەک تۆری گۆڵەکەی بەخاوینی رابگریت ئەمەش ریکۆردی زۆرترین ماوەی گۆڵ لێ نەکردنە لەمێژووی خولی پورتوگالی .
10- ( دیمیتار ئیفانکوف ) گۆڵپارێزی بولگاری و یانەی لیڤیسکی سۆفیا لەساڵی ١٩٩٨/١٩٩٩ لەخولی بولگاری توانی ١١٩٠ خولەک تۆری گۆڵەکەی بەخاوینی رابگریت ئەمەش ریکۆردی زۆرترین ماوەی گۆڵ لێ نەکردنە لەخولی بولگاری .
11- ( سیباستیانو روسی ) گۆڵپارێزی ئەیسی میلان لەساڵی ١٩٩٣/١٩٩٤ توانی ٩٢٩ خولەک تۆری گۆڵەکەی بەخاوینی رابگریت ئەمەش ریکۆردی زۆرترین ماوەی گۆڵ لێ نەکردنە لەمێژووی خولی ئیتاڵی کە بۆفون لەپلەی دووەم دێت بە ٣ خولەک کەمتر.
12- ( جیانلۆجی بۆفۆن ) گۆڵپارێزی ئیتالی و یۆڤانتوس توانی ٩٢٦ خولەک تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی ڕابگرێت .