جادووگەرە بەڕازیلییەکە ماڵئاوایی کردنی لە تۆپی پێ ڕادەگەیەنێت

یاریگا – سه‌ربه‌ست فایه‌ق

ئەگەرچی ماوەی دوو ساڵ دەبێت یاری فەرمی ئەنجام نەداوە، بەڵام جادووگەرە بەڕازیلییەکە، ڕۆناڵدینهۆ، ڕایگەیاند کە لە ۲٠۱۸، بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

ڕۆناڵدینهۆ پیشە و سەرقاڵبوونی داهاتووی خۆیشی باس لێوەکرد و وتی کە چیتر تەرکیز دەخاتە سەر جیهانی میوزیک و قوتابخانەکانی (تۆپی پێ)ی.

پێش یاریکردنی بۆ یانەی فلومینێنسێی وڵاتەکەی، درەوشانەوەی ئەم ئەفسانە بەڕازیلییە لە ڕیزەکانی یانەی بارسێلۆنا بوو کە لە یانەی پاریس سێنت ژێرمانەوە ڕووی تێکرد. دواتریش ڕووی کردە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی.

“ڕەنگە لەگەڵ ئەو یانانەی یاریم بۆ کردوون چەند یارییەکی ماڵئاواییکردن ئەنجام بدەم، ئەمەش ئەو شتەیە کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبێت بیری لێ بکەینەوە.” ڕۆناڵدینۆی تەمەن ۳۷ ساڵ وای وت.

لە ئێستادا ڕۆناڵدینهۆ بە جیهانی میوزیک و پەرەپێدانی قوتابخانەکانی تۆپی پێیوە سەرقاڵە. لە مانگی مارسی ڕابردوویش گۆرانییەکی بە ناوی “sozinho” واتا “تەنیایی”ــەوە بڵاو کردەوە.

لینكی گۆرانیه‌كه‌ی رۆناڵدینهۆ

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply