پێویستە ئەمجۆرە بۆچوونـانە لەفەرهەنگی وەرزشـی کوردی ڕیشەکێش بـکرێت

نوسینی ؛ بەرهەم جــلال (رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی)

گۆمەڵگەلێک دەسـتەواژە ، چەمک ، بۆچوون ، فـکرن هەن لە تۆپی پێدا پێویـستە چیتر باسـی لێوەنەکرێتەوە وە بخرێنە لاپەڕەی ڕابردوو چونکە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ لۆژیکدا یەکناگرنەوە هۆکارەکەشـی بەتەنها بۆ ئەوە دەگڕێتەوە ( کورت بینی ، هەسـت و سـۆز ، دەمارگیری )ن … بێ هیچ دوو دڵیەک ئەوانەی ئێستا خاوەنی دید و تێڕوانن لەڕەگەزی وەرزش بەرپـرســی یەکەمن لەکاڵنەکردنەوەی ئەم قسە سـواو بێ بنەمایانە ئەوەی جێگای سـەرنجە ئەوەیە ئێسـتا هەندێک خاڵی بێ بنەمای تر زیـادکراون بۆ نێو ئەم فەرهەنگە شێواوەی وەرزش .
ڕێگە پێ نەدراوە لێرە باســی ئەو شێواوییە بکەین زۆرێک لەچاودێران ، ڕۆژنامەنووسان دروسـتیانکردووە چونکە هەم باسەکە دەربارەی ئەوان نییە دواتریش تا ئێستا ئێمە فێری ڕەخنەری دروسـتکەر نەبووین بەهەرحاڵ گرنگرین چەمکە ناتەندروسـتەکان بریتین لە ؛

٭٭ تێکەڵکردنی پارچەکانی وەرزش : ڕەگەزی وەرزش لەچەند پارچە پێک دێت لەڕوخساردا زۆر لێک نزیکن بەڵام لەناوەخندا یەکجار لێک دوورن ئەگەر زۆر نزیک نەبیت لەوەرزش ئاسان نییە لێک جیاکردنەوەیان ، گرنگترین پارچەکانی وەرزش بریتیەلە ؛

زانیاری وەرزشـی بۆ نموونە : هەڵبژاردەی فەڕەنـسا جامی جیهانی 1998 بەدەسـت هێنا
بەمە دەگوترێ زانیاری وەرزشــی ناکرێت تۆ کاتێک شیکاری دەکەیت قسەکانت لەم چوار چێوەیەدا خوول بخوات چونکە باسە هیچ پەیوەندیەکی بە نموونەکە نییە
مێژووی وەرزشــی بۆ نموونە ؛ یانەی بایرن میونخ لەلایەن کۆمەڵێک چێشت لێنەر دروســکرا

ئەمەش زانیاری مێژووی وەرزشــیە ، دەنگونجێت بینەر وە خوێنەر کاری بەمە نەبێت ئارەزووی نەکات بۆیە نەشـیاوە تێکەڵی دروسـت بکرێت لەنێوان ئەم پارچانە چوون دواتر ئەم دۆخەی ئێستا تەواو ڕوەو هەڵدێر دەڕوات

لایەنی هوونەری ( تاکتیکی ) بۆ نموونە ؛ شێوازی یاریکردن ، گووشـار ، بەرگری ، داڕشـتەکان ، سیتەمی یاریکردن …. هتد ، ئەم پارچەیە تێکەڵکراوە لەگەڵ سەرجەم پارچەکانی دیکە سەرنج بدە کاتێک شـرۆڤە دەکرێت لەجیاتی باسکردنی ڕەگەزەکانی ئەم پارچەیە یەن بە زانیاری وەرزشـی بە مێژووی زانیاری کاتەکە پڕ دەکەنەوە ، بینەر لەو دەمەدا کاری بەوە نییە زانیاری وەربگرێت ساڵی چەند کێ بۆتە پاڵەوان ، مێژووی ئەم هەڵبژاردەیە چی تێدایە تەنها گرنگە باس لەشێواز و هۆکار و دەرئەنجامی یاریەکە بکرێت خاڵی لاواز و بەهێز ئاماژەی بۆ بکرێت

ژمارە ـ داتا بۆ نموونە : یانەی ڕیاڵ مەدرید دوانزە جار بۆتە پاڵەوانی یانە پاڵەوانەکان ، سـروشـتیە لەکاتی شیکاری ژمارەکان بۆ پاڵپشتی قسەکانت بەکار بهێنیت یاخوود وەک زانیاری سوودی لێ وەربگرێت بەڵام گونجاوترە لەکاتی خۆی وە بۆ مەبەسـتی دیاریکراو بەکاربهنرێت … پارچەکانی تر بەشـێکن لەم پارچەیە بەڵام مەرج نییە ئەم پارچەیە بەشـێک بێت لەوانی تر

بەبڕوای من زۆرگرنگە ئەوانەی لەنێو بوارەکەدان خۆیان یەکاڵا بکەنەوە چۆن لە چ بوارێک زیاتر خزمەتی خۆیان و بینەر و خوێنەر بکەن بێ هیچ دوو دڵیەک گەر هەوڵبدەین ڕەگەزی وەرزش بخەینە سەر ئەم ڕەوڕەوەیە ئەوا بەگشـتی سوودمەند دەبیت تاکی کورد زۆر باشـتر وشیاری پەیدا دەکات بەرامبەر وەرزش ئیتر بە دوور دەبین لەم تێکەڵییە کاتێک باسی ڕیاڵت کرد یەکڕاسـت باسـی بارسـا بکەیت ! کاتێک باسـی میسی کرا ناوی ڕۆناڵدۆ بهێنرێت ! کاتێک باسی کلاسـیکۆکرا باسی دێربیەکان بکەیت ! تێ دەگەین لێرە باسی ئەم چەمکە دەکرێت واتای دژایەتیکردن نایەت بەڕکابەرەکانی هەمان یانە ؟

خاڵێکی تر ئەوەیە میدیاکار ، ڕۆژنامەنوس زۆرجار بەهۆکارێکی تایبەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هاندەری هیچ یانەیەک یان هەڵبژاردەیەک نین هەرچەندە ئەمە چەند لایەنەیە بەڵام لەواقیعدا ئەمە خۆ خڵەتاندنە چۆن دەکرێت تۆ لەبوارەکەدا بیت و هاندەر نەبیت ئەی چۆنە ئەم کارە دەکەیت فاکتەر و هۆکارەکان چین تۆ و بوارەکە کۆبکاتەوە بە دڵنییاوە هیچ ڕۆژنامەنوسێک نییە سۆزی بۆ یانەیەک بۆ هەڵبژاردەیەک نەبێت سـەد لە سـەد دڵنییابن بەڵام بەشـێک لەهۆکاری خۆ شاردنەوەی ڕۆژنامەنووس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ووشیاری بینەر وەک پێویست نییە هەر بزانرێت میدکار و ڕۆژنامەنوس هاندەری یانەکە بەردەوام دەیکووتن دەربارەی ئەو یانە

بەداخەوە ئەوەی لەئێستادا خەریکە دەبێتە دیاردە ، دیاردەیەکی زۆر بێزراویشە ئەویش ( بەراوردکردنە )
لەئێستادا چ ئەوانەی لە بوارەکەدان چ ئەوانەی بینەر و خوێنەری بەردەوامن دێن بەراوردێکی یەکجار نا تەندروســتانە دەکەن هەتا ئێستاش تێ ناگەم هۆکارەکەی بۆچی ئەگەڕێتەوە ڕەقە ؟ نەزانینە ؟ بوغزە .. یان چـی ؟ سەرنج بدە یانەیەکی زەبەلاح دەکەوێتە بەرامبەر یانەکی ئاسـت لاواز لەکاتی پێ دۆڕان ئیتر قسە زۆر نەشـیاو لەژێر پەردەی بەراورد دەکرێت ، گوایە پارەی دوو ئەسـێرەی یانەکە پارەی هەموو یاریزانی یانە ئاست لاوازەکە ئەمە گەورەترین گەوجاندنە چۆن مێژوو و دەسـکەوت و کلتوری یانەیەکی زلهێز لە یەک یاری بچوک دەکەیتەوە ؟ بەچی پێورێک ئەو هەڵسەنگانەتکرد ؟ خوودی یانە ئاست لاوازەکە بوێری ئەوەیان هەیە وێنای تۆ بیربکەنەوە ..
بەهیواوام سود بینیتان لەم باسە یەکجار گرنگە تا کورد باشـتر وردتر بڕوانێتە وەرزش وە ئیتر بزانێت کات بۆ کێ تەرخان دەکات بۆ سەیرکردن و خوێندنەوەی بیر و بۆچوونەکانی

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply