ئەنچیلۆتی ڕەخنەی توند لە کارگێڕی یانەی بایەڕن میونشین دەگرێت

یاریگا

دوای بێ دەنگییەکی زۆر، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری پێشووی یانەی بایەڕن میونشین ڕەخنەی زۆری لە کارگێڕی یانەی باڤاری گرت و بە هۆکاری کێشەکانی وەسف کرد.

لەم بارەیەوە ئەنچیلۆتی لە بەرنامەی (لا دۆمینیکا سپۆرتیفا)ی ئیتالیا ڕایگەیاند و گوتی” هەر کاتێک ئەنجامەکان بەپێی پێویست نەرۆیشت ئەوا ڕاهێنەرەکان تاوانباری نمرە یەکن، من لە بایەڕن حەزم لە مەشقی چڕ و کورتە ئەوە شێوازی منە، لێرە گەر یانەکە لە پشتت نەبێت، زۆر بە ئاسانی کۆتاییت پێ دەهێنن، وەکو ئەوەی لەگەڵ من ڕوویدا کاتێک 5 یاریزانی گەورەی یانەکە دژایەتییان کردم و دواتر لە کارەکەم لا درام”.

ئەنچیلۆتی لە درێژەی قسەکانی باسی گاتۆزۆی ڕاهێنەری تازەی ئای سی میلانی کرد و گوتی ” من بەوم ڕاگەیاندوە باشتر وایە خۆت شکست بخۆی بەر لەوەی یەکێکی دیکە بێت و نقوومت بکات.

ئاشکرایە کە ئەنچیلۆتی دوای دۆڕاندنی بایەڕن بە ئەنجامی 3-0 بەرانبەر یانەی پاریس سان جیرمان لە چامپیۆنزلیگ لە کارەکەی لادرا و ئێستاش لو شوێنەکەی ئەو ڕاهێنەری پێشووی یانەکە یۆب هاینکس پۆستەکەی وەرگرتوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر