ئێـستا ! مانچێسـتەر سـیتی هی گواردیۆلایـە (2)

نووسـینی ؛ بەرهەم جـلال (شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ)

زنجیرەی دووەم

پاش واژۆکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لەگرێبەسـت گواردیۆلا چاوەڕێی خولی دەکرد ، ڕاسـتیەکی بەڵگە نەویستە سیتی تێگڕای داواکارییەکانی بۆ جۆزێپ جێ بەجێکردەوە، بۆیە هیچ هۆکارێک نییە تا ئەوەی کێ برکێی ڕاسـتەقینە نەکات لەهەموو بۆنەکاندا، لێرەوە پێویستە گواردیۆلا ئەو ڕاستیە بزانێت لە هەرچی پۆینتە چ باش چ بەخـراپ بەرپـرسیارە، لەئێستادا ئاسـتێکی یەکجار نموونەی پێشکەش دەکات، بەڵام ئەمە نابێتە فریاد ڕەس لەکۆتایی وەرز چیت بەدەسـت هێناوە ؟ ئەم پـرسـیارە تا کۆتایی وەرز یەخەی گواردیۆلا بەرنادات.

گواردیۆلا ژمارەیەک گرێبەستی زۆری گرت وە کەوتە ژێر ڕەخنەیەکی بێشوومار ، دەکرێت لێرەدا وەڵامی ئەم پرسـیارە بدەینەوە.

هیچ ڕاهێنەرێک نییە خاوەنی ڕووئیا و تێڕوانینی خۆی نەبێت، ئەم ڕووئیایە فرە لایە، لە ڕاهێنەرێک بۆ ڕاهێنەرێکی دی دەگۆڕێت ، گواردیۆلاش بەدەر نییە لەم خاڵە، ئەوەی جیاکاری دەدات بەو تایبەتمەندییە پیپ ئەوەیە ؛ فەلسەفەی ئەم بەهەموو یاریزانێک جێ بەجێ ناکرێت، ئەم خاڵەش ڕووی لاواز و بەهێزی هەیە ، زۆریش نۆرماڵە یاریزانێک بەشێوازێکی دیاریکراو نەتوانێت ئەوەی پێیەتی پێشکەشـی بکات .
کەوایە پێویستە ئێستا هەڵوێستەیەک بکەین گرێبەستەکانی ئەرێنی بوون یان نا ؟ ئەو گرێبەستانەی کـراون توانیویانە خزمەتی سیتیزین بکەن ؟ ئایا پێشتر یانەی ناوبراو هێندە گرێبەستی کردووە ؟

یەکێک لەگەورەترین کێشەکانی وەرزشـدۆستەکانی کورد بێ جیاوازی، بریتیە لەوەی تەنها یەک ڕووی بابەت دەبینن، تۆ سەرنجت داوە ئێستا هەژموونی سیتی چەندێکە ؟ بیرت کردۆتەوە ئێستا شان بەشانی یانە زەبەلاحەکان ناوی سیتی ئەهێنرێت ؟ هەڵوێستەت کردووە بەپێی ئەم بەرنامە ڕێژییە بێت، بۆ ماوەی سـێ وەرزی داهاتوو سیتی گرێبەستی گەورەی ناوێت، چ یانەیەک هەیە ئێستا ( دیبرۆین ، سانی ، خیسۆس ، فێرناندیهۆی ) نەوێت … ئێستا چ بەرگریکارێک وێنای [ ئۆتامێندی ] چاوی لەسەرە ؟ چ یانەیەک هەیە تەمەنای ئەوە نەکات کۆڵپارێزێکی وەک [ ئیندەرسـۆنی ] نەبێت ؟ پێکهاتەی سیتی بەگشتی لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵدایە … بیرت لەوە کردۆتەوە ئێستا لایەنی بازرگانی و سپۆنسەر چەند بەرامبەر بۆ سیتی لە هەڵکشاندایە ؟؟ بێ هیچ دوو دڵیەک پیاوی پشت ئەم سیناریۆیانە بەتەنها ” پیپ گواردیۆلا “یە

دواتر سیتی نەهاتووە گرێبەستی چەشنی 80 , 100 , 105 , 180 , 222 ملیۆنی واژۆ بکات !!!

لەئێستای بازاڕی گواسـتنەوە نرخەکانی ئاوای لێ هاتووە ، بۆ جێبەجێکردنی فەلسەفەکەی پێویستی بەهێنانی ئەو جۆرە لە کوالێتیە هەبووە، هەر دوولاش وەک سیتی و گواردیۆلا ڕێکەوتوون لەسەر كۆمەڵگەلێک باس بردن و بەدەسـهێنانی نازناو، سیتی مەرجی هەبووە گواردیۆلاش مەرجی هەبووە .

لەگەڵ سەرجەم دۆخەکانی سیتی کەپێدا تێپەڕ دەکات، هیچ کەسێک (بەیار و نەیار) و (دۆسـت و دژ) کۆکن لەسەر ئەوەی گواردیۆلا لە ئێستادا هەژموونی سەپاندووە بەسەر تۆپی پێی ئینگلتەرا، هیچ کەسێک نییە بتوانێت ئیرادەی بسەپێنێت بەسەر سیتی، بەپێچەوانەوە سیتی هەر لەسەرەتای یاری کۆنتڕۆڵی یاریگا دەکات، کەسایەتی دەسەپێنێت تا دواین خوولەک دەجەنگێن و کۆڵنادەن .

لە ئێستادا هیچ یانەیەک چ لەخول چ له‌ یانە پاڵەوانەکان، تەمەنا ناکەن بکەونە بەرامبەر سیتی، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پیشانی دەدەن، ئێستا لایەنی دەروونی سیتی لە لووتکەدایە ، یاریزانەکان جوانترین هەماهەنگیان هەیە لەنێوان یەکتر، ئەوەی دۆخەی بۆ سیتی و خوودی گواردیۆلا سەقامگیرکردووە، ئەوەیە باشترینەکانی تیمەکەی لەئێستا نازناوی گەورەیان بەدەسـت نەهێناوە، ئەگەر بێت و خەیاڵاتێکی وا لەفکریاندا بچەسپێنن کە مێژووی سیتی چاوی لەئێوەی بەگژدا چوونەوەی کلتوری خوولی ئینگلیزی چاوی لە ئێوەیە ئەوا ئەسـتمە بەر پێگردنیان لەسەرکەوتن .

ئەوەی ماوەتەوە بوترێ ئەوەیە ئەم کەشـتیەی سیتی لەکوێ لەنگەر دەگرێ ؛

بە ناڕاستەوخۆ سیتی وەک پاڵەوانی خوول دێتە پێش چاو، چوون دوو مەرج هەیە تا ئەوەی ببیتە پاڵەوانی پریمەرلیگ :
یەک ؛ بردنەوە لەگەورەکان بەتابیەت لەنێو یاریگای خۆیاندا .

دوو ؛ پارێزگارکردن لە تێگڕای سێ خاڵی نێو یاریگای خوود .

خاڵێکی تر بەڵگەیە لەسەر کێبڕکێکردنی سیتی لەهەموو بۆنەکاندا، ئەوەیە خاوەنی دوو پێکهاتەی ڕاستەقینەیە، بۆیە گواردیۆلا دەتوانێت لەزۆر یاریدا پلانی سی دابنێ، یاخوود گەر بیەوێت سیناریۆکانی دژ پووچەڵ بکات، دەوانێت جێگۆڕکێ لەنێوان یاریزانە یەدەگ و بنەڕەکاندا بکات، خاڵێکی تر هەبوونی یاریزانە بۆ هەموو جێگایەک، گەر سەرنج بدەین سیتی لە هەر جێگایەک گەر سێ یاریزانی تایبەتی نەبێت بەو جێگایە، بێ دوو دووڵی دوو یاریزانی هەیە، بۆیە دەتوانرێت لەکاتی پێکان یاخوود ماندووبون سود لە یەدەکە هاوئاستەکەی وەربگیرێت.

لەسەرو هەموو ئەوانەش بیرمەندێکی چەشنی گواردیۆلا هەیە کە پیشەگەرە ٫ سەودای لەگەڵ سەرجەم دۆخەکاندا هەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر