باشترینەکانی ئاسیا بۆ 2017 دەست نیشانکران

Omar Khribin

Omar Khribin

یاریگا
ئەمرۆ لە شاری بانکۆکی تایلەندا، باشترینەکانی ساڵی 2017ـی کیشوەری ئاسیا دەست نیشان کرا.

سەرەتا لەسەر ئاستی پیاوان عومەر خەریبینی هێرشبەری سوری یانەی هیلالی سعودیا کە وەرزی ئەمساڵ توانی نازناوی گۆڵکاری چامپیۆنزلیگی ئاسیاش بەدەست بێنێت، وەک باشترین یاریزانی 2017 خەڵاتکرا، هەروەها سۆن هیۆنگ مینی هێرشبەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا وەک باشترین یاریزانی پیشەگەر خەلاتکرا.

لەسەر ئاستی خانمانیش سامانتا کێری خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی ئوستورالیا وەکو باشترین یاریزان خەڵاتکرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply