ليڤاندۆسکی باسی بەراوردکردنی لەگەڵ ڕۆنالدۆ و مێسی دەکات

یاریگا

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕێکی پۆلەندی، ( ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی) هێرشبەری یانەی بایەڕن میونشین و هەڵبژاردەی پۆڵەندا باسی بەراورد کردنی لەگەڵ کریستیانۆ رۆنالدۆ و مێسی کرد.

لەم بارەیەوە، لیڤا بە ماڵپەڕی “transfery” پۆڵەندی گوتوە ” ئەوان هەردووکیان دوو یاریزانانی زۆر نایابن، خۆشحاڵم کە منیش لە سەردەمی ئەوان یاری دەکەم، ئەو جۆرە یاریزانانە لە ماویە 100 ساڵ جارێک دەردەکەون، من چۆن خۆم بخەمە خانەی ئەوانەوە، من دڵخۆشم کە لە هەمان ئەو سەردەمەدا لەگەڵ ئەوان یاری دەکەم، ئەوەش ئەو ئاستە دەردەخات کە من یاری تێدا دەکەم، کاتێک بۆ یەکەمین جار لە پۆلەندا هاتمە دەرەوە زۆر دڵتەنگ بووم زۆر بێ ئومێد بووم، بەڵام وردە وردە توانیم متمانە دروست بکەم و هەوڵ بدەم ئەوەی خەڵکی دیکە پێی گەیتشوە منیش پێی بگەم و لە پێناوی بجەنگم.

ئاشکرایە کە لیڤاندۆسیکی تەمەنی 30 ساڵ دەبێت و یەکێکە لە گۆڵکارە بە تواناکانی بۆندزلیگا و چەند جارێکیش دەنگۆی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید لە میداکانی جیهان بڵاوکرایەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply