بەوێنە.. بەرپرسانی وەرزشی ئێران بەزۆر لەچەک بە ڕاھێنەرێکی تایلەندی پیاو دەپۆشن

یاریگا

لە یاریی دوو تیمی وەزشیی کەبدیی ژنان (جۆرێک وەرزش کە بۆ نیشاندانی ھێز و توانایی جەستەیی و ڕاگرتنی ھەناسەیە)ی ئێران و تایلەند لە تاران، بەرپرسانی وەرزشیی ئێران ڕاھێنەری تیمی تایلەند کە پیاو بووە ناچار دەکەن لەچکە بەسەدا بدات و بڕواتە ناو گۆڕەپانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران ئەو یارییە کەلە شاری گورگان لە باکووری ئێران بەڕێوە چووە، بەرپرسانی وەرزشیی ئبیانووی ئێران بە بیانووی ئەوەی کە ڕاھێنەری تیمی تایلەند پیاوە و بۆی نییە بە سەری ڕووتەوە بچێتە ناو گۆڕەپانی یاری، بە زۆرەملێ ناچاریان کردووە لەچکە لەسەر بکات، چونکە لە ھیچ یاری و وەرزشێکی ژنانەدا لە ئێران پیاوان بۆیان نییە بچن و وەک ھاندەر و چاولێکەر یارییەکان ببینن.

پاش بڵاوبونەوەی وێنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕەخنەیەکی زۆر لە بەرپرسانی وەرزشیی ئێران گیراوە و ئەمەش بە سووکایەتی بەو ڕاھێنەرە لەقەلەم دراوە.

ئەو ڕاھێنەرە تایلەندییە لە کاردانەوە بەو ھەڵوێستەی ئیران گوتوویەتی: “من لە دوو جۆر ڕەفتار و ھەڵسوکەوتی پیاوانی ئیرانی سەرم سووڕ دەمێنێ، کاتێک دێنە وڵاتی ئێمە چۆن دەجووڵینەوە، بەڵام لە وڵاتی خۆیان ملکەجن و تەنانەت پاراستنی کەرامەتیشیان لەدەستی خۆیاندا نییە”.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply