نێیمار بە هۆی تەگەرەیەک پەیوەندی بە ڕیال مەدرید ناکات

یاریگا

رۆژنامەیەکی کەتەلۆنی هاندەرانی بارسێلۆنای دڵنیا کردەوە، کە (نێیمار جۆنیۆر) بەهۆی هۆکارێکی گرنگەوە، هیچ کاتێک ناتوانێت بیر لە رۆیشتن بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەر بکاتەوە.

رۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە ئەو تاوانانەی لە ئیسپانیا ڕووبەڕووی ساندرۆ ڕۆسێل و نێیمار جۆنیۆر لەسەر ساختە کردن لە گرێبەستی نێیمار لەگەڵ بارسا دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ ئەوەی نێیمار بە هیچ شێوەیک بیر لە گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا لەبەر ئەوەی ئێستا کێشەکە لەبەر دەستی سەرۆکی داداگای تاوانەکان دایە.

ئاشکرایە کە ئەو کۆمپانیایەی 40% مافی بەسەر نێیمار هەیە، سکاڵای لەسەر یاریزانەکە تۆمار کردوە و بە گەندەڵی و ساختەکردن تاونباری کردوە و داوای مافەکانی خۆی دەکاتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بەر لە دەستپێکی مۆندیال حوکمی کۆتایی لەسەر ئەو کێشەیە دەربچێت و نێیمار وێرای حوکمی زیندانی بۆ نزیکەی 2 ساڵ دەبێت بری 10 ملیۆن یۆرۆش بە کۆمپانیاکە بدات.

نێیمار جۆنیۆر کە بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆنا دوای شکاندنی گرێبەستەکەی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمان کرد، بەم دواییە دەنگۆی ئەوەی لەسەر بڵاوکرایەوە، کە ئەو پاریس وەک پردێک بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی بچێتە ریاڵ مەدریدی ڕکابەری بارسا و لەوێش شوێنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بگرێتەوە و خەونی بەدەستهێنانی بالۆن دۆر زامن بکات و بیکاتە ڕاستی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply