گۆتزە تا ساڵی داهاتوو ناتوانێت یاری بکاتەوە

Mario Götze

Mario Götze

یاریگا
ماریۆ گۆتزێ، هێرشبەری ئەڵمانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە هۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە، ناتوانێت تا قۆناخی دووەمی بۆندێزلیگا یاری بکاتەوە.

یاریزانی ئەڵمانی زەردەوالەکان کە ماوەیەکە لە پێکان گەراوەتەوە و چەند یارییەکیشە دەتوانێت ئاستێکی باش پێشکەش بکات، لە یاری یانەکەی بەرامبەر شالکە لە دێربی رۆر تووشی پێکان بوەوە و بەم هۆیەوەش تا کۆتایی ئەمساڵ و دەستپێکردنەوەی قۆناخی دووەمی بۆندێزلیگا ناتوانێت یاری بکات.

گۆتزە لە پاژنەی قاچی تووشی پێکان بووە و بۆ چاک بونەوەش لەم پێکانەی پێویستی لە زیاتر شەش هەفتە چارەسەری بەردەوام هەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply