نێیمار داواکارییەکی سەیر لە ڕاهێنەری یانەکەی دەکات

یاریگا

بەزمەکانی نێیمار جۆنیۆر، لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان درێژەی هەیە، بە پێی تازەترین هەواڵ یاریزانە بەڕازیلییەکە داوایەکی سەیری لە (ئۆنای ئیمیڕێ)ی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان کردوە.

رۆژنامەی( سپۆرت)ی کەتەلۆنی بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئینگلیزی بڵاویکردوتەوە، کە نێیمار بە ڕاهێنەری پاریسی گوتوە کە نایەوێت بەشداری بەشێک لە یارییە ئاسانەکانی پاریس سان جێرمان بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لە ابری جەستەیی بکات و لە هیلاک بوون و پێکان دوور بێت، پێشتریش لەم وەرزە نێیمار دوو جار بە بیانووی پێکان لە یارییەکانی پاریس بەشداری نەکردوە و لە یارییەکیش لە لیگ یەکی فەرەنسا بەهۆی سزا نەیتوانی بەشداری بکات، بە پێی ڕۆژنامەکە ئەو داواکارییەی نێیمار باوەڕپێنەکراوە و بە کارێکی سەیر هەژمار دەکرێت.

ئاشکرایە کە نێیمار وێرای کێشەکان لەگەڵ پاریس ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، هەروەها بە پێی دوایین لێدوانەکانی هیچ کێشەیەکی لەگەل کاڤانی و ڕاهێنەری یانەکەی نەماوە، بەڵام بە گوێرەی چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکان یانەی پاریس لە رێگەی ئەنتیرۆ هەنریکی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە بەدوای شوێنگرەوەیەک بۆ ئیمرێ دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو پۆستی ڕاهێنەر وەربگرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر