هاینکس ئامادەنیە لەگەڵ بایرن میونشن بەردەوام بێت

Jupp Heynckes

Jupp Heynckes

یاریگا
یوپ هاینسک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشی ئەڵمانیا جارێکی دیکە رەتیکردەوە وەرزی داهاتوو لە راهێنەرایەتی باڤارییەکان بەردەوام بێت.

راهێنەری ئەڵمانی دوای شکستی یانەکەی لە یاری ئەم هەفتەی بۆندیزلیگا بەرامبەر بوروسیا مونشن گلادباخ، سەبارەت بە داهاتووی گووتی ” چەندینجار ئەوەم گوتووە کە وەرزی داهاتوو لە راهێنەرایەتی بایرن بەردەوام نابم و جارێکی دیکەش دەیلێمەوە، من تەنها تا کۆتایی ئەم وەرزە راهێنەری ئەو یانەیەم، بۆیە وەرزی داهاتوو من بە یەکجاری واز لە کاری راهێنەرایەتی دەهێنم”.

هاینکس دوای ئەنجامە خراپەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی، لەلایەن بەرپرسانی بایرن میونشن تا کۆتایی ئەم وەرزە وەک راهێنەری یانەکەیان دەست نیشانکرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply