یاریزانێکی برازیلی بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا

Zé Roberto

Zé Roberto

یاریگا
زی رۆبێرتۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی برازیل دواجار بریاریدا لە تەمەنی 43 ساڵیدا بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.

یاریزانی پێشووی یانەکانی ریال مەدرید و بایرن میونشن ئاشکرایکردووە کە لە یاری نێوان هەردوو یانەی پالمیراس و بوتافۆگۆ بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە یاریکردن رادەگەینێت، یاریزانی برازیلی یانەی پالمیراس پێشتر بۆ ماوە یەک وەرز یاری بۆ ریال مەرید کردووە و دواتریش لە ئەڵمانیا یاری بۆ یانەکانی بایەرلیڤەرکۆزن و بایەرن میونشن کردووە.

زی رۆبێرتۆی 43 ساڵ بە گشتی لە ژیانی وەرزشیدا یاری بۆ 11 یانە کردووە و 645 جاریش درێسی یانەکانی پۆشیوە و 67 گۆڵیکردووە و 19 نازناویشی بەدەستهێناوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر