یانەیەکی ئیسپانی بە پارەیەکی خەیالی هەوڵی گواستنەوەی مارتیال دەدات

Anthony Martial

Anthony Martial

یاریگا-
ئانتۆنیۆ مارتیال، هێرشبەری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بە ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

رۆژنامەی میرەری بریتانی ئاشکرایکردووە کە بەرپرسانی یانەی ئیسپانی لەسەر داوای زینەدین زیدانی راهێنەری فەرەنسی یانەکەیان دەیانەوێت لەگەڵ هاوتاکەیان لە مانچێستەر دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن بە مەبەستی گواستنەوەی هێرشبەری فەرەنسی، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم پرۆژەیە خەرج بکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە زیدانی راهێنەری مێرنگی لە دوای سەرکەوتنی یانەکەی بەرامبەر مالەگا لە لالیگا، ئاشکرایکردووە کە لە بازاری گواستنەوەی داهاتوو دەیانەوێت چەند یاریزانێک بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر