کاکا ڕوو لە خولی چینی دەکات

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی ئاشکرای کردوە کە (ڕیکاردۆ کاکا) ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانەکانی میلان و ڕیاڵ مەدرید و ئۆرلاندۆ ستی ئەمەریکی بڕیارە لە خولی چینی یاری بکات.

ڕۆژنامەی (کۆرێری دیلا سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە ڕیکاردۆ کاکا کە تەمەنی 35 ساڵ دەبێت، لەیاری کردن لەگەڵ یانەی گوانجۆ ئێڤرگراندی چینی نزیک بوەتەوە، بە پێی هەواڵەکە کاکا ساڵێک بۆ یانە چینییەکە یاری دەکات، بێ ئەوەی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە و بری مووچەی کاکا ئاشکرا بکات.

کاکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەردانی شاری میلانی کردبوو، هەر لەو سەردانەشیدا ئامادەی یاری نێوان (میلان و ئۆستریا ڤیەنا)ی نەمسا بوو، کە بە ئەنجامی 5-1 بۆ یانەی میلان کۆتایی پێ هات، هەر لە ڕۆژنامەکەدا هاتوە گەر کاکا لە چین یاری نەکات ئەوا ئەگەری بەهێزی هەیە، یاریزانەکە پۆستێکی کارگێڕی لە نێو یانەکە وەربگرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply