وادەی ئەنجامدانی تیروپشکی مۆندیالی ڕوسیا ڕاگەیەنرا

یاریگا

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە (فیفا) وادەی ئەنجامدانی تیروپشکی مۆندیالی ڕوسیای ڕاگەیاند و هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانیش بەسەر چوار ئاست دابەش کران.

بەگوێرەی (فیفا) بڕیارە تیروپشکی مۆندیالی 2018 ڕوسیا کە 32 هەڵبژاردە لەخۆی دەگرێت ڕۆژی هەینی داهاتوو بەرواری 1-12-2017 لە مەراسیمێکی شایستە بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی وەرزشی گەروە و ئەستێرەی پێشووی جیهانی وەک کلۆزە و کاناڤارۆ و گاری لینیکر و لۆران بلان و دیگۆ فۆرلان بەشداری دەکەن، هەروەها فیفا 32 هەڵبژاردەکە بەسەر چوار ئاست دابەش کراون کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە و دواتر ڕۆژی تیروپشک بەسەر 8 گروپ دابەش دەکرێن.

ئاستی یەکەم: ڕوسیا ، ئەڵمانیا ، بەڕازیل، پورتوگال، ئارجەنتین، بەلجیکا، پۆڵەندا. فەرەنسا
ئاستی دووەم: ئیسپانیا، پیرۆ، سویسڕا، ئینگلتەڕا، کۆلۆمبیا، مەکسیک، ئۆڕۆگوای، کڕواتیا
ئاستی سێیەم: دانیمارک، ئایسلەندا، کۆستاریکا، سوید، تونس ، میسر، مەغریب، سەنیگال، ئێران.
ئاستی چوارەم:

سڕبیا، نێجیریا، ئوسترالیا، ژاپۆن، مەغریب، کۆریای باشور، سعوودیە، پەنەما

تێبینی : هیچ هەڵبژاردەیەکی یەک ئاست لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەر یەک ناکەون، هرەوەها دوو هەڵبژاردەی یەک کیشوەر جگە لە ئەوروپا نابێت لە یەک گروپدا بن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply