باسکەی عێڕاق گەورەترین سوپڕایزی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی دروست کرد

یاریگا

لەمیانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بۆ یاری باسکە، دوێنێ شەو هەڵبژاردەی عێراق سەرگەوتنێکی گرنگی بەسەر یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئاسیا بەدەست هێنا.

لەم یارییەدا باسکەی عێڕاق لە دەستپێکی پاڵاوتنەکان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران بووەوە کە چەندین جار پاڵەوانێتی ئاسیای بۆ یاری باسکە بەدەستهێناوە و لەگەڵ چین بەهیزترین هەڵبژاردەی ئەم کیشوەرەن، لەم یارییەدا عێڕاق بە سەرپەرشتی (مستەفا دارین) ڕاهێنەری تورکی و (دیماریۆ)ی یاریزانی پیشەگەری ئەمەریکی کە خاوەن ڕەگەزنامەی عێڕاقییە لەگەڵ کۆمەڵێک ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەکە توانیان بە ئەنجامی 74-66 بە جیاوازی 8 خاڵ لە ئێران ببەنەوە و بردنەوەیەکی یەکجار گەورە و گەورەترین سوپڕایزی پاڵەوانێتییەکە بخولقێنن، لەم یارییەش یاریزانە ئەمەریکییەکە توانی 24 خاڵ بۆ عێڕاق تۆمار بکات و لە کاتێکدا یاریزان (خەسان عەلی ) 15 خاڵی تۆمار کرد، کە 9 خاڵیان بە لێدانی دەرەوەی زۆن بوون.

بڕیارە هەڵبژاردەی عێڕاق لە دووەمین یاری لە پاڵاوتنەکان لە شاری ئاستانا لە کازاخستان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە ببێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply