تیکی تاکا چییە؟

ئامادەکردنی:-شاکار خدر عبدالله..

تیکی تاکا یەکێکە لە پلانەکانی تۆپی پێ کە پشت دەبەستێت بە پاسی کورت و پاسی نێوانی واتە نێوانی دوو یاریزانی ڕکابەر گواستنەوەی تۆپ بە نێوانیان دا و کۆنتڕۆڵ کردنی یاریگایە بە شێوازێک کە ھیچ بۆشاێیەک یان کەمترین بۆشایی بۆ تیپی بەرامبەر بھێڵیتەوە.

مێژووی تیکی تاکا:- دەرکەوتنی تیکی تاکا بە شێوە کلاسیکییەکەی لە مۆندیالی ساڵی 1978 لە ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا دا لە لایەن ئێڕنست ھاپێڵی نەمساییەووە دەرکەوت کە لەم سەردەمەدا شتێکی نوێ بوو بۆ تۆپی پێ چوونکە زیاتر ئەم سەردەمە یاری تاکە کەسی زاڵ بوو پشت بە بڕینی یاریزان و پاسی درێژ دەبەسترا لە چاو پاسی کوورت بەڵام ھۆڵەندا بە سەرکردایەتی ڕاھێنەر توانی ئەم شێوازە نوێیە بھێنێتە ناو جیھانی تۆپی پێ و لەم مۆندیالەدا پلەی دووەم بۆ خۆی دەستەبەر بکات دواتریش لە مۆندیالی ساڵی 1982 بەڕازیل بە ڕاھێنەرایەتی تێڵێ سانتانای بەڕازیلی توانی ھەمان پلان بەکار بھێنێت کە تا نیوەی کۆتایی جامەکە سەرکەوتوو بوو دواتر لە ساڵانی 1990 لە لایەن یۆھان کڕۆیفی ئەفسانەی تۆپی پێی ھۆڵەندی پەرەی زیاتری پێدرا و جێگەی خۆی کردەوە لە ناو پلان و تاکتیکەکانی تۆپی پێ دا وە گوازرایەوە بۆ ھەردوو ڕاھێنەری ھۆڵەندی لویس ڤان گاڵ و فڕانک ڕیکارد تەواو شکڵێکی ھۆڵەندیانەی وەرگرت

ناوی تیکی تاکا:- وشەیەکی ئیسپانییە بۆ یەکەمجار ئەم پلانە ھۆڵەندییە کە لە لایەن ھۆڵەندییەکانەوە بۆ لالیگای ئیسپانی گواسترابۆوە و ئیسپانییەکانیش پەرەیان پێدا و نوێکاریان تێدا کرد ئەوە بوو ھەر وشە ئیسپانییەکەی بەسەر دا چەسپا لە لایەن ڕۆژنامەنووسی وەرزشی ئیسپانی ئاندڕێس مۆنتێس ئەم وشەیە چەسپا لە پێش مۆندیالی ساڵی 2006 و ڕەوتی تیکی تاکا بەرگێکی نوێی بە بەر داکرا و تەواو بوو بە ئیسپانی.

تیکی تاکای مۆدێرن:- دوای ساڵانی 1990 تیکی تاکا ئەم دەرکەوتنەی نەمابوو لە لای ھۆڵەندییەکان بەڵام چەند ڕاھێنەرێکی ئیسپانی نووێیان کردەوە ھەرچەندە لە ساڵانی 1990 خاڤێر کڵێمێنتی ڕاھێنەری ئیسپانی بەکاری دەھێنا بەڵام زۆر کاریگەر نەبوو لێرەدا ئەوەی گرینگە کە داھێنەری کلاسیکۆی مۆدێرن پێپ گواردیۆلایە ھەر لە ڕاھێنەرایەتی لە قووتابخانەی لاماسییە دەستی کرد بە جێبەجێ کردی پلانەکەی کۆمەڵێک یاریزانی لەسەر ئەم شێوەیە پێگەیاند دواتر لە یانەی بەرشەلۆنە تەواو چەسپاندی ئیتر وای لە کۆمەڵێک ڕاھێنەر کرد ئەم شێوازە بەکار بھێنن لەوانە ماوریزیۆ ساری ڕاھێنەری ناپۆڵی.

شێوازی تیکی تاکا:- تیکی تاکا پلانێکە لەسەر پاسی کوورت وەستاوە ھەر بۆیە یەکەم کاری ڕاھێنەر لێک نزیک کردنەوەی مەودای دووری یاریزانەکانە لە ناو یاریگا دا دەبێت ھەر یاریزانێک لە گۆڵپارێزەوە ھەتا ھێرشبەری سەرە ڕم توانای یاری درووست کردنی ھەبێت ھەر بۆیەش ئەم تاکتیکە وای کردووە بەرگریکاری پچڕێنەری لێھاتووی کەم کردووە و ھەموویان ئارەزوو دەکەن ھێرش بنیاد بنێن،پێش ھەموو شتێک خوێندنەوەی یاریەکە لە گۆڵپارێزەوە دەست پێدەکات و دواتر تۆپەکە بە پاسی کورد بۆ بەرگریکار دەگوازرێتەوە دواتر بۆ ئیڕتیکاز کە ئیڕتیکازیش ڕۆڵی یاری درووست کەر دەبینێت وەکو سێرجیۆ بۆسکێس دواتر لە وێوە تۆپەکە بە پاسی کورد دەچێت بۆ ھێڵی ناوەڕاست لەوەشەوە بۆ ھێرشبەران لەوانەیە تۆپەکەش بگەڕێتەوە و ئەم کردارە چەندان جار دووبارە بکەنەوە.

كام جۆر نەخشە پلان لەگەڵ تیکا تاکا دا دەگوونجێت:- دەتوانیت ھەموو نەخشە پلانێک لەگەڵ تیکی تاکا بگوونجێنیت بەڵام باشترینیان نەخشە پلانی 4-3-3 یە چوونکە یاریزانەکان لە تیکی تاکا دا دەتوانن تۆپ زۆر لای خۆیان بھێڵنەوە بۆ ئەمەشیان تەنھا 3 ناوەڕاستکار دەتوانن کۆنتڕۆڵی ھێڵی ناوەڕاست بکەن.
سوودەکانی تیکی تاکا:- كۆنتڕۆڵ کردنی یاریگا و بێزارکردنی تیپی بەرامبەر لە یاری کردن و درووست کردنی فشاری دەروونی لەسەریان و نەھێڵیت بە ئاسانی یاری بکات داخستنی بۆشایی لە بەردەمیان دا خاڵی بەھێزی ئەم پلانەن و ڕاھاتنی یاریزان لەسەر پاسی یەک لەمسی خێرا و کە ھەندێک جار بێ سەیر کردن پاسەکە دەدات چوونکە یاریزانەکە دەزانێت پاس ھەرچۆنێک بێت دەگاتە قاچی ھاوڕێکانی ئەوەندە لێک نزیکن.
كێشەکانی تیکی تاکا:- تیکی تاکا وەکو ھەر پلانێکی تر بێ کێشە نییە گەورەترین کێشەی تیکی تاکا ئەوەیە کاتێکی زۆری پێویستە ھەتا یاریزانەکان لەگەڵی ڕادێن و بەسەریان دا دەچەسپێت. نەبوونی بەرگرییەکی پتەویش کێشەیەکی گەورەی تیکی تاکایە بەرگریکارەکان ئەوەندەی بیر لە بنیاد نانی ھێرش دەکەنەوە ئەوەندە بیر لە پچڕاندنی تۆپ ناکەنەوە کە ئەوە خاڵی لاوازی تیکی تاکایە. بەکارھێنانی ھێرشی ھەڵگەڕاوە خاڵێکی لاوازی تری تیکی تاکایە کە زۆر جار دەتوانێت ھێرشەکانی تیکی تاکا ڕابگرێت وەکو پلانەکەی گۆس ھیدینگ لە چێڵسی و خۆزێ مۆرینۆ لە ئینتەر میلان بەرامبەر پێپ گواردیۆلا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply