نهێنی بەشداری نەکردنی مێسی لە گێمی یەکەمی یاری یۆڤێنتۆس ئاشکرا دەکرێت

یاریگا

دوای ئەوەی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی یاری بەرانبەر یانەی یۆڤێنتۆس دوورخستەوە، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی هۆکاری ئەو کارەی ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردوەتەوە کە ڤاڵڤێردی لە ترسی هیلاکبوون و ماندوو بوونی زۆری مێسی بەهۆی فشاری یارییەکان بەلایەوە باش بوو مێسی لە پێکهاتەی سەرەکی دا نەبێت، بە تایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی یاری لووتکەی لیگا بەرانبەر ڤالەنسیا کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام بدرێت، بە پێی ڕۆژنامەکە مێسی ساڵێک دەبێت یەدەگی نەبینیوە، دوایین جار لە یاری بەرانبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا بوو، کە پارساڵ ئەنجامدرا، بۆیە ڤاڵڤێردی ئاشکرای کردوە کە دەیەوێت بە پێی توانا پارێزگاری لە مێسی بکات، بە تایبەتی بەر لە سەری ساڵ کە فشاری یارییەکان دەگاتە لووتکە و کار لە هەموو یانەکان دەکات.

ئاشکرایە کە مێسی بەر لەو یارییە لە 61 یاری بە بەردەوامی لە پێکهاتەی سەرەکی بارسێلۆنا یاری کردوە، لە یارییەکەی دوێنێشدا بۆ یەکەمین جار دوای ئەو هەموو یارییە لەگەڵ یەدەگەکان دانیشتبوو، دواتر لە گێمی دووەم هاتە نێوی یاریگا بەڵام ئەنجامی یارییەکە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوو هەر 0-0 مایەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply