ڕوداوێکی سەیر لە یاری ئاندەرلخت و بایەڕن میونشین ڕوویدا

یاریگا

لە یارییەکەی دوێنێ شەوی نێوان ئاندەرلخت و بایەڕن لە گەری پێنجەمی چامپیۆنزلیگدا، ڕووداوێکی سەیر ڕوویدا کە بەهۆیەوە یارییەکە چەند ساتێک وەستێنرا.

لەم یارییەدا هاندەرانی بایەڕن کە ئامادەی یارییەکە بوون، بە نرخی بەرزی بلیتی یارییەکە کە 100 یۆرۆ بوو، زۆر دڵتەنگ و تووڕەبوون، بۆیە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە هاندەرانی یانە باڤارییەکە وەک ناڕەزایی دەربڕینێک بڕێکی زۆری پارەی یۆرۆی ساختەیان فڕێ دایە نێو چیمەنی یاریزگاکە و دروشمێکیان بەرز کردەوە کە تێیدا هاتبوو” ئێستا ئێوە دڵخۆشن بە 100 یۆرۆ”، دوای ئەوەش ناوبژیوان یارییەکە ڕاگرت تا بڕە پارە ساختەکراوەکە لە نێو یاریگا برایە دەرەوە.

ئاشکرایە کە بلیتی یارییەکانی بایەڕن میونشین لە یاریگای خۆیان بە 50 یۆرۆ یە، بەڵام نرخی بلیتی یاری بەرانبەر ئاندەرلخت کە بە ئەنجامی 2-1 بۆ بایەرن تەواو بوو، لە لایەن یانەی خاوەن یاریگا دانراوە و یانە ئەڵمانیەکە تاوانی نەبووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply