ئه‌ی سی میلان X ئوستریا ڤییه‌نا … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – كاتژمێر (11:05) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆپالیگدا، یانەی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی لە نێو یاریگای (سان سێرۆ)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی ئوستریا ڤییه‌نای نه‌مساوی دەكات.

ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-

1- ئه‌ی سی میلان و ئوستریا ڤییه‌نا پێشتر یه‌ك جار ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌ته‌وه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌وروپیه‌كاندا، ئه‌ویش یاری چوونی ئه‌م وه‌رزه‌ی یۆرۆپالیگ بوو، كه‌ رۆسۆنێری به‌ ئه‌نجامی (5-1) له‌ یانه‌ نه‌مساویه‌كه‌ی برده‌وه‌.

2- ئوستریا ڤییه‌نا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ ئیتاڵیه‌كان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌وروپیه‌كاندا، هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه‌، له‌ 3 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان.

3- میلان له‌ 10 یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ نه‌مساویه‌كان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌وروپیه‌كاندا، 7 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 1 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان.

4- ئوستریا ڤییه‌نا له‌ دوایین 11 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌وروپیه‌كاندا، 7 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 1 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان.

5- میلان له‌ دوایین 8 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یۆرۆپالیگدا، له‌ 6 یاریدا توانیویه‌تی پارێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات، ته‌نها 3 گۆڵی لێ تۆمار كراوه‌.

6- ئوستریا ڤییه‌نا له‌ دوایین 8 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌وروپیه‌كاندا، به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌ر یاریه‌كدا 2 گۆڵی تۆمار كردووه‌.

7- میلان له‌ دوایین 2 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یۆرۆپالیگدا، هیچ گۆڵی تۆمار نه‌كردووه‌، له‌ كاتێكدا ڕیژه‌ی تۆمار كردنی گۆڵی له‌ 5 یاریه‌كه‌ی تردا، (3.4) گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك بووه‌.

8- شه‌ش یاریزانی جیاواز توانیویانه‌ گۆڵ بۆ ئوستریا ڤییه‌نا له‌م وه‌رزه‌ی یۆرۆپالیگدا تۆمار بكه‌ن، ته‌نها ریاڵ سۆسیداد  له‌م زیاتر له‌ لایه‌ن یاریزانی جیاواز گۆڵی بۆ تۆمار كراوه‌، ئه‌ویش حه‌وت یاریزانه‌.

9- ئه‌ندریه‌ سێلڤای پورتوگالی به‌ تۆماركردنی (4) گۆڵ، گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی میلانه‌ له‌ یۆرۆپالیگدا، له‌ پله‌ی سێیه‌می گۆڵكارانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ دێت.

10- ئوستریا ڤییه‌نا له‌ پله‌ی دووه‌می لاوازترین هێڵی به‌رگری دێت له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یۆرۆپالیگدا، كه‌ 11 گۆڵی لێ تۆمار كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی arabic.sport360.com

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply