هازارد خۆشەویستی خۆی بۆ ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی چێلسی بردنەوەیەکی گرنگی بەسەر یانەی کاراباخ ئەقدام بەدەستهێنا، ئیدین هازارد، ئەستێرەی بلووز لەسەر بۆچوونی خۆی بەرانبەر ڕۆیشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا کرد.

لەم ڕوەوە، هازارد دوای سەرکەوتن بەسەر کاراباخ بە ئەنجامی 4-0 بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئەو لەگەڵ چیلسی زۆر دڵخۆش و ئاسوودەم، دوو ساڵیش لە گرێبەستەکەم ماوە، بۆیە هەر کاتێک هەست بکەم دڵخۆش نیم ئەوا بێ گومان دەڕۆم، سەبارەت بە ریاڵ مەدرید هەموو لایەک دەزانن کە من چەند خۆشەویستیم بۆ ڕیاڵ مەدرید هەیە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە من ڕوو لەو یانەیە دەکەم، لەو ساتەدا من لەگەڵ چێلسیم و کێشەم نییە، پێشتریش زۆر دەنگۆی جیازاز هەبوو لەسەر ڕۆیشتنم بۆ پاریس سان جیرمان یان ڕیاڵ مەدرید بەڵام لەکۆتاییدا ئەم هەواڵانە تەنها وەک دەنگۆ مانەوە”.

ئاشکرایە کە هازارد لە چەند ساڵی ڕابردوودا تا ئەو ساتەش ئامانجێکی گرنگی ڕیاڵ مەدرید بووە، لەو ساتەش زێدانی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید کە زۆر بە یاریزانە بەلجیکییەکە سەرسامە، بە پێی تازەترین ڕاپۆرتەکان هەوڵ دەدات. گاریس بەیل بفرۆشن و گرێبەست لەگەڵ هازارد واژۆ بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply