کاڤانی لە شکاندنی ڕیکۆردە مێژوویەکەی ئیبڕاهیمۆڤیچ نزیک دەبێتەوە

یاریگا

لە تازەترین لێدوانیدا بۆ رۆژمانەنووسان، ئادینسۆن کاڤانی، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ڕایگەیاند کە هیچ گرنگی بە شکاندنی ڕیکۆردە میژووییەکەی ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ یانەکە نادات.

کاڤانی لە میانی قسەکانی سەبارەت بە بردنەوەی یانەکە لە سیلتک بە ئەنجامی 7-1 گۆتی ” من زۆر دڵخۆشم بەو سەرکەوتنە گەورەیە و بەو دوو گۆڵەی بۆ یانەکەم تۆمار کرد، لەم بارەیەوە کەناڵ پلەس بە ئیبڕای ڕاگەیاند کە ژمارەی گۆلەکانی بۆ 151 گۆڵ بەرز بووەوە بەمەش تەنها 5 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی ڕیکۆردی زۆرترین ڕێژەی گۆڵکردن لەگەڵ یانەکە بشکێنت، کە ئیبڕاهیمۆڤیچ تۆماری کردوە و ژمارەکەشی 156 گۆڵە، بەڵام ئیبڕا لە وەڵامدا ڕایگەیاند کە ئەو بیر لەو ڕیکۆردانە ناکاتەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی دەستکەوت و نازناوی زیاتر لەگەڵ یانەکەی دەدات.

ئادینسۆن کاڤانی هێرشبەری یانەی پاریس توانیویەتی 151 گۆڵ لە 216 یاریدا تۆمار بکات، ئەو ڕێژەیەش بە رێژەیەکی زۆر باش هەژمار دەکرێت، بۆ یاریزانێک کە لەو خولە یار بکات، هەروەها کاڤانی لەم وەرزە و وەرزی ڕابردوودا یەکێک لە هۆکاری سەرکەوتنەکانی یانەی پاریس سان جێرمان بووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply