بەشداری کردنی پیکێ لە یاری ڤالەنسیا یەکلایی کرایەوە

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا ناڕەزایی لەسەر کارتە زەردەکەی (جێڕارد پیکێ) بەرانبەر یانەی لیگانیس پێشەکەش بە لیژنەی سزاکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد، لیژنەکە بڕیاری خۆی ڕاگەیاند.

رۆژنامەی AS ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە لیژنەی سزاکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری جێگیرکردنی کارتە زەردەکەی پیکێی داوە و بەمەش یاریزانەکە ناتوانێت لە یاری داهاتووی بارسێلۆنا بەرانبەر ڤالەنسیا کە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام دەدرێت، بەشداری بکات، لە هەمان کاتدا لیژنەکە بڕیاری ڕاگرتنی (مارسلینیۆ)ی ڕاهێنەری یانەی ڤالەنسیای بۆ دوو یاری دەرکردوە، بەو شێوەیەش ڕاهێنەری ڤالەنسیا لە یارییەکەدا دەبێت لە نێو هاندەران کاروباری یانەکەی بەڕێوە ببات.

ئاشکرایە کەڕاهێنەری ڤالەنسیا لە یاری بەرانبەر ئیسپانیۆل بە کارتی سوور لە یاریگا دەرکرا، دوای ئەوەی بەشێوەیەکی ناشیاو ناڕەزایی بەرانبەر یەکێک لە یاریزانانی یانەی ڕکابەر دەربڕی کە تۆپەکەی نەخستە دەرەوە دوای ئەوەی یەکێک لە یاریزانانی ڤالەنسیا بەهۆی پیکان لەنێوی یاریگا کەوتبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply