نێیمار لەسەر ڕیاڵ مەدرید بە ڕووی ڕۆژنامەنووسان دەتەقێتەوە

یاریگا

دوا بەدوای یارییەکەی پاریس سان جێرمان و سیلتک کە بە ئەنجامی 7-1 بۆ یانە پاریسییەکە کۆتایی هات، نێیمار جۆنیۆر لە پریس کۆنفرانسی دوای یارییەکە لەسەر پرسیارێک سەبارەت بە ڕیاڵ مەدرید بە ڕووی رۆژنامەنووسان تەقیەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی AS ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە نێیمار لەسەر پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری جێهێشتنی پاریس و ڕۆیشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید بە تورەبوونەوە بە ڕۆژنامەنووسان تەقیەوە و گوتی” نەفرەتتان لێ بێت، ئێوە هەموو کاتێک قسەی ناشیاو دەکەن، وا دیارە قسەی باش، بازاڕی لای ئێوە باش نییە و تەنها بە هەواڵی خراپ دەتانەوێت فرۆشی ڕۆژنامەکانتان زیاد بکات، بۆیە لە کۆتاییدا پەنا بۆ شتی ناشیاو دەبەن”.

هەر لە پرێس کۆنفرانسەکەدا ڕۆژنامەنووسێکی دیکە نێیماری تووڕە کرد کاتێک پێی گوت ئایا ئەنجامی 7-1 بەرانبەر سیلتک ئەنجامی یاری نێوان ئەڵمانیا و بەڕازیلت بیر ناهینێتەوە، کاتێک بەڕازیل بەو ئەنجامە ئەڵمانیا دۆڕا، نێیمار بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند کە ئەو تەنها باسی یارییەکە دەکات و دڵخۆشە بەو ئەنجامە و یانەکەیان عەقلییەتی بردنەوەی هەیە و وێرای ئەوەی سیلتک گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد بەڵام توانیان بە هێزەوە بۆ نێو کەش و وهوای بگەڕێینەوە.

ئاشکرایە کە میدیا جیهانییەکان دوای پەیوەندی کردنی نێیمار بە یانەی پاریس سان جێرمان چەندین دەنگۆی جیاجیایان لەسەر کێشەکانی نێیمار لەگەڵ کاڤانی و ئۆنای ئێمێری و ڕۆیشتنی یاریزانەکە بۆ پاریس بڵاوکردوە بە شێوەیەک کە یاریزانەکە لە یەکێک لە پرێس کۆنفرانسەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بە گریان وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە و هەموو دەنگۆیەکانیشی ڕەت کردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply